Accessibility links

ئەبلەحد ئەفرام ده‌ڵێت تاریق عه‌زیز هیچ سوودێـکی ته‌نانه‌ت بۆ مه‌سیحیـیه‌کانیش نه‌بووه‌

  • Amir Goran

تاریق عه‌زیز له‌ میانه‌ی چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ ئه‌سۆشێتد پـرێس له‌ به‌غدا، (ئه‌رشیفی وێنه‌ 5 ی نۆی 2010)

تاریق عه‌زیز له‌ میانه‌ی چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ ئه‌سۆشێتد پـرێس له‌ به‌غدا، (ئه‌رشیفی وێنه‌ 5 ی نۆی 2010)

تارق عه‌زیز که‌ ناوه‌ ڕاستیـیه‌که‌ی میخایل یۆحه‌نایه‌ به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵـکی ده‌شـتایی شـاری موسڵه‌ و یه‌که‌م به‌رپـرسی باڵای مه‌سیحی بوو له‌ نێو ڕیزی حکومه‌تی ڕژێمی پـێشـووی عێراق و که‌سێـکی باوه‌ڕپـێـکراوی سه‌دام حسێن بوو.

بڕیاری له‌سێداره‌دانی تاریق عه‌زیز له‌ لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق به‌ تاوانی له‌نابردنی پارته‌ ئاینیـیه‌کان.

هه‌رچه‌نده‌ ده‌نگی ناڕه‌زایی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ شه‌قامی مه‌سیحی له‌سێداره‌دانی تاریق عه‌زیز به‌ بڕیارێـکی دوروست ده‌زانرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ موسڵ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئەبلەحد ئەفرام سەرۆکى پارتى کلدانى ئاشورى کردووه‌ که‌ بۆخۆشی که‌سێـکی نزیکی تاریق عه‌زیزیشه‌.

ئەبلەحد ئەفرام ده‌ڵێت تاریق عه‌زیز هیچ سوودێـکی ته‌نانه‌ت بۆ مه‌سیحیـیه‌کانیش نه‌بووه‌، به‌ڵـکو زۆر جاریش له‌ دژیان وه‌سـتاوه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG