ئۆپەراسیۆنێکى نوێى سەربازى لە شارى موسڵ راگەیاندرا و لە یەکەم ڕۆژى ئەو ئۆپەراسیۆنەش 17 چەکدار لە ناوچە جیاجیاکانى شارى موسڵدا دەستگیرکران، هه‌روه‌ها حەشارگەیهکى گەورەى چەک و تەقەمەنیش دەستى بەسەرداگیرا، هاوکاتیش بەهۆى تەقینەوەى بۆمبێکى چێنراو 5 کەس کوژران و برینداربوون .
عەلى فورەیجى فەرماندەى فرقەى دووى سوپاى عیراق به دەنگى ئەمه‌ریکاى گوت لە یەکەم ڕۆژى ئەو ئۆپەراسیۆنەدا گورزێکى گەورەیان لە ڕێکخراوى ئەلقاعیدە داوه. گوتیشى لەو ئۆپەراسیۆنەدا گرنگى زیاتر بە ناوچە سنووریەکان دراوه بە تایبەتیش سنوورى هاوبەش لەگەل سوریادا.
فەرماندەى فرقەى دوو دەشڵێت تواناى هێزە ئاسایشیـیە عێراقیـیەکان گەیشتۆتە ئاستێکى باش، بەڵام پێویستى بە کاتى زیاترە چونکە هێشتا زۆرێک لە ئەندامانى هێزەکانیان بە نەفەسى تایفى و نەتەوەیى کاردەکەن و هه‌روه‌ها خەرقى ئەمنیش ماوە.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:42 خوله‌كه.