Accessibility links

چه‌کداران 10 تاوه‌ری ئاسیاسێڵ له‌ موسڵ ده‌ته‌قێنـنه‌وه‌

  • Amir Goran

چه‌کداران 10 تاوه‌ری ئاسیاسێڵ له‌ موسڵ ده‌ته‌قێنـنه‌وه‌

چه‌کداران 10 تاوه‌ری ئاسیاسێڵ له‌ موسڵ ده‌ته‌قێنـنه‌وه‌

چه‌کدارانی ڕێـکخراوی ده‌وڵه‌تی عێراقی ئیسلامی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا لایه‌نی که‌م 10 تاوه‌ری کۆمپانیای ئاسیاسێڵیان له‌ شـاری موسڵ ته‌قاندۆته‌وه‌.

نه‌قیب مازن جبوری گوته‌بێژی پـۆلیسی موسڵ به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند، گرووپه‌ تێرۆرستیـیه‌کان له‌ شـاری موسڵ هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر ئۆفیس و بورجه‌کانی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ماوه‌یه‌که‌ فراوانترکردووه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی ته‌نها یه‌ک هه‌فته‌دا 10 تاوه‌ر له‌ ناوچه‌کانی یه‌رموک و حه‌دبا و سۆمه‌ر و که‌رامه‌ و زه‌هرا و شوێنی تر به‌ ته‌واوی تێـکشـکاند و ته‌قاندۆته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌ زیانی گیانی نه‌دا ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ به‌ر کارمه‌ندانی ئه‌و کۆمپانیایه‌ که‌وتبێت، به‌ڵام ڕایگه‌یاند ئه‌وان به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌وا ئه‌وان له‌وێ کارده‌که‌ن هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیانیان دروستبووه‌ و ژیانیان که‌وتووه‌ته‌ مه‌ترسـیـیه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری بوونه‌ ئامانجی ئۆفیس و تاوه‌ره‌کانی کۆمپانیاکه‌، به‌ تایبه‌تیش له‌ شـاری موسڵ، سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ کۆمپانیای ئاسیاسێڵ به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند که‌وا ڕێـکخراوی به‌ ناو ده‌وڵه‌تی عێراقی ئیسلامی زیاتر له‌ جارێـک له‌ به‌رامبه‌ر ڕاگرتنی هێرشه‌کانیان داوای هه‌زاره‌ها دۆلاریان له‌ ئیداره‌ی کۆمپانیاکه‌ کردووه‌ وه‌کو فدیه‌، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی کۆمپانیا هه‌میشه‌ ئه‌و داوایه‌یان ڕه‌تکردووه‌ته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و چه‌کدارانه‌ به‌رده‌وامیان داوه‌ته‌ هێرشه‌کانیان که‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند سـاڵی ڕابردوو ده‌یان تاوه‌ریان ته‌قاندۆته‌وه‌ که‌ به‌ به‌های هه‌زاران دۆلار زیانیان به‌رکه‌وتووه‌.

هه‌روه‌ها چه‌ندین کارمه‌ند له‌ شوێنه‌ جیاجیاکانی عێراقیش به‌ تایبه‌تیش له‌ شـاری موسڵ کوژراون.

شایانی باسه‌ ئاسیاسێڵ وه‌کو کۆمپانیایه‌کی مۆبایل له‌ عێراق که‌ له‌ سـاڵی 1999 دامه‌زراوه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق زیاتر له‌ 8 ملیۆن به‌شـداربووی هه‌یه‌. له‌ دوای ڕووخاندنی ڕژێمی عێراق تاوه‌کو ئێسـتا ده‌یان تاوه‌ر له‌ شـاره‌کانی عێراق که‌وتوونه‌ته‌ به‌ر هێرشی یاخیبووان به‌ تایبه‌تیش له‌ موسڵ ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر خودی کارمه‌ندانیش هه‌یه‌، چونکه‌ وه‌کو خۆیان ڕایده‌گه‌یه‌نن که‌وا چه‌کدارانی به‌ ناو ده‌وڵه‌تی عێراقی ئیسلامی داوای فدیه‌یان لێ‌ده‌که‌ن له‌ به‌رامبه‌ر ڕێـگه‌پـێدانیان تاوه‌کو ئازادانه‌ کار بکه‌ن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:16 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG