Accessibility links

ئەحمەد موسڵـڵى: بەدوور نازانرێت بەهارى عەرەبى بگاتە عێراقیش


ئەحمەد موسڵـڵى: بەدوور نازانرێت بەهارى عەرەبى بگاتە عێراقیش
ئەحمەد موسڵـڵى: بەدوور نازانرێت بەهارى عەرەبى بگاتە عێراقیش

لە میانەى کۆنفراسێکى فراواندا کە ژمارەیه‌ک ڕێکخراوى کۆمەڵى مەدەنى ڕێکیان خستبوو هەڕەشەى دووباره‌ دەستپـێـکردنەوەى خۆپـیشاندان کرا، ئه‌مه‌ش لە یادى 25ى شوباتى ساڵى 2011 و خۆپیشاندانەکانى موسڵ کە بەهۆیەوە لایەنى کەم 6 خۆپیشاندەر بە گولـلەى هێزە ئاسایشیەکان کوژران و زیاتر لە 18 ى تریش برینداربوون و باڵه‌خانەى پارێزگاش سوتێندرا.

بەشداربووانى ئەو کۆنفراسە ئەوەیان وەبیرهێنایەوە کەوا ساڵێک بەسەر خۆپیشاندان و ڕووداوەکان تێدەپەڕێت بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ گۆڕانکاریەک لە سیستەمى بەڕێوەبردنى دەسەڵات نابینرێت و هیچ کام لەو کەسانەى کە دەستیان لە کوشتنى هاوڵاتیانى خۆپیشاندەردا هەبوو سزانەدراون.

جبرایل هەرکى ئەندامى ڕێکخراوى تەحریرى نمونەیی کە بەشدارى ئەو کۆنفراسەى کردبوو دەڵێت بەرپرسان هیچ گۆڕانکاریـیەکیان بەسەر نەهاتووە و جگە لە بەرژەوەندى خۆیان ئەوان گرنگى بە گرفتەکانى هاوڵاتیان نادەن.

دڵشاد زێبارى ئەندامى هەمان رێکخراو دەڵێت بەرپرسان خۆیان لە کێشەکانى هاوڵاتیان نەگەیاندووە.

ئەحمەد موسڵـڵى ئەندامى گروپى گەنجانى سەربەخۆ ئاماژە بەوە دەکات بەهارى عەرەبى لە عێراقیش بەڕێوەیە و تووڕەیى جەماوەریش کۆتایى نەهاتووە.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:35 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG