Accessibility links

مەسیحیـیەکان داواى پێکهێنانى پارێزگایەک لە نەینه‌وا و خودموختاری لەناو هەرێمى کوردستان دەکەن


ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له‌ به‌رده‌م کڵیسایه‌کی شـاری به‌غدا، (ئه‌رشیفی وێنه‌ 2006)
ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له‌ به‌رده‌م کڵیسایه‌کی شـاری به‌غدا، (ئه‌رشیفی وێنه‌ 2006)

پارت و ڕێکخراوە سیاسى و کۆمەڵاتیـیە مەسحیـیەکانى پارێزگاى موسڵ دوبارە داواى پـێکهێنانى پارێزگایەکى تایبەت بە خۆیان لە دەشتایى شارى موسڵ و خودموختاری لە ناو هەرێمى کوردستانى عێراق دەکەن. هاوکات بەبۆنەى 97 هه‌مین ساڵیادى کۆمەڵ کوژیەکەى ئەرمەنەکان داوا لە حکومەتى تورکیا دەکەن دان بەو تاوانەدا بنێت و داواى لێبوردن لەگەلەکەیان بکات.

لەو بایەننامە هاوبەشەى کلدوئاشورى و سریانەکان کە کۆپیەکى بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا نێردراوە، بۆ راى گشتى بڵاویان کردۆتەوە و تیایدا هاتووە ئەو کۆمەڵ کوژیەى عوسمانیـیەکان لە ساڵانى 1915 بۆ 1918 کە بە هۆیەوە زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار کەس بوونە قوربانى نەک تەنها ئەرمەنەکان بوون، بەڵکو سەدان هەزار هاوڵاتى مەسیحى لە تایفەکانى کلدوئاشورى و سریانەکان و رۆمەکانیش بوون، بۆیە ئێستا کاتى ئەوە هاتووە دەوڵەتى تورکیا دان بەو تاوانەدا بنێت و داواى لێبوردنیش بە تایبەتى لە گەله‌که‌یان بکات.

هەر لەو بەیاننامەیە مەسیحیەکان چەند داواکاریـیەک دەخەنە ڕوو، لەوانە داوا لە حکومەتى عێراق دەکەن مافە نەتەوەیى و کەلتوریەکانیان بۆ بگەڕێننەوە و سووربوونى خۆشیان لەسەر پێکهێنانى پارێزگایەکى تایبەت بەخۆیان لە دەشتایى شارى موسڵ دووپات دەکەنەوە و بە مافێکى ڕەواى خۆیان دەزانن هاوکات داواى خودموختاری بۆ مەسیحیـیەکان لە ناو هەرێمى کوردستان دەکەن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:29 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG