Accessibility links

کۆمه‌کی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان بۆ ده‌ڤه‌ری شنگال

  • Amir Goran

دواى 9 ساڵ لە دابڕانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ یەکەم جار بڕى 30 ملیۆن دۆلار بۆ قەزاى شنگال و دەوروبەرى بۆ بوارەکانى ئاوەدانکردنەوە تەرخان دەکات. رۆژنامەوانێکى ئەو دەڤەرەش دەڵێت هەنگاوەکە درەنگ وەخت بوو.

ڕۆژى سێشەممەى رابردوو شاندێکى باڵاى جکومەتى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتى عیماد ئەحمەد جێگرى سەرۆکى حکومەت و هەر یەکە لە وەزیرى ناوخۆ و ئاوەدانکردنەوە و شارەوانى و تەندروستى سەردانى قەزاى شەنگالیان کرد و لەگەڵ کاربەدەستانى ئەو ناوچەیە کۆبوونەوە دواى گوێگرتن لە کەم‌وکوڕى و داواکاریەکانیان شاندى حکومەتى هەرێم بڕیارى دا بڕى 30 ملیۆن دۆلار بۆ بوارەکانى ڕێگاوبان و ئاو و ئاوەڕۆ و کەرتى تەندروستى و پەروەردە و لایەنەکانى ترى خزمەتگوزارى تەرخان بکات بۆ ئەو مەبەستە و جێبەجێکردنى کارەکان لیژنەیەک پێکهێنرا.

ئەلیاس خدر سەرۆکى ئەنجومەنى ناحیەى سنونى سەر بە قەزاى شنگال بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا دەڵێت خەڵکى شنگال ماوەیەکى دورودرێژبوو لە چاوەڕوانى هاوکارىکردن بوون لە لایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە.

سەعید جردۆ ڕۆژنامەوانى ئەو دەڤەرە بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا دەڵێت ئەو هەنگاوەى حکومەتى هەرێم گرنگ بوو، بەڵام درەنگ وەخت بوو. دەشڵێت دەبوایە هەر لە سەرەتاى پـرۆسەى ئازادکردنى عێراقەوە هەرێم ئەو هەنگاوەى بنایه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 3:28 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG