Accessibility links

لە ناو هۆڵى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ شەڕ ڕووده‌دات

  • Amir Goran

بەهۆى دروستبوونى ناکۆکى لەسەر پرسى بڕیارەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ لە بارەى ماددەى 140 ی ده‌سـتوری عێراق، ئەندامانى ئەنجومەنى سەر بە هەردوو باڵى ئەسیل نوجەیفى و بزوتنەوەى داد و چاکسازى لە ناو هۆڵى ئەنجومەن دەبێتە شەڕیان .

لە دانیشتنێکى ئەنجومەنى پارێزگا کە بۆ تاووتوێکردن و جێبەجێکردنى بڕیارەکەى ئەنجومەن لە بارەى ماددەى 140 سازکرا بوو، هەروەها پارێزگارى موسڵیش بۆ ئەو مەبەستە بانگهێشت کرابوو . دواى ئەوەى بەشێک لە ئەندامانى ئەنجومەن بە پارێزگارى موسڵیان گوت پێویستە تۆ ئەو بڕیارەى ئەنجومەن جێبەجێ بکەیت و دواى ئەوەى پارێزگار ئەوەى رەتکردەوە دەمەقاڵە و شەڕى دەستى لە نێوان ئەندامانى لیستى حەدباى سەر بە هەردوو باڵى پارێزگار و بزوتنەوەى دادو چاکسازى ڕوویدا. لە ئاکامدا بەبێ ئەوەى ئەو دانیشتنە هیچ ئاکامێکى لێبکەوێتەوە پارێزگارى موسڵ بە توڕەییەوە هۆڵى ئەنجومەنى جێهێشت. باڵى ناکۆک لەگەڵ پارێزگاریش هەڕەشەى ئەوەیان لە نوجەیفى کرد کە ئەگەر ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکات ئەوا متمانەى لێ وەردەگرنەوە.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:05 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG