Accessibility links

81 حاڵه‌تی خۆکوشتن له‌ ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوو له‌ شه‌نگال بووه‌

  • Amir Goran

81 حاڵه‌تی خۆکوشتن له‌ ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوو له‌ شه‌نگال بووه‌

81 حاڵه‌تی خۆکوشتن له‌ ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوو له‌ شه‌نگال بووه‌

به‌پـێی دوایـین ئامارى ساڵى 2011 حاڵەتى خۆکوشتن لە سنوورى قەزاى شەنگال گه‌یشتۆته‌ 81 که‌س.

ئۆفیسى شەنگالى سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان لە ئامارێکیدا کە پشتى بە سه‌رچاوه‌ی پۆلیس و نەخۆشخانە و ڕێکخراوەکانى سڤیل و ژمارەیه‌ک ڕۆژنامەوان و کەس‌وکارى قوربانیان بەستووە، ڕایگەیاند کەوا لەو رێژەیەش 65% ى لە رەگەزى مێـیه‌. هەر بە پـێى ئەو لێکوڵینەوەیە تەمەنى ئەو کەسانەى خۆیان کوشتووە لە نێوان 25 بۆ 35 ساڵان بوون.

بەرەکات عیسا بەرپرسى ئۆفیسى شەنگالى سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان کە ئەو بە کۆکردنەوەى ئەم ئامارە هەڵساوە، به‌ دەنگى ئەمه‌ریکا گوت خراپی بارى ئابورى و ناڕۆشنبیرى و نەخۆشى دەروونى سەرەکیترین هۆکارەکانى خۆکوشتن لەو ناوچەیەدا. بەرەکات عیسا ئەم ڕێژەیەى خۆکوشتنه‌ی بە کارەسات ناوبرد و مەترسى خۆى لە زیاتر بەرزبوونەوەى ئه‌و رێژەیه‌ لە ساڵانى داهاتوو دەربڕی.

ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 4:27 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG