Accessibility links

نەتەوە یەکگرتوەکان لە مەترسیەکانى سەر کەمە ئاینەکان لە هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکرێتەوە

  • Amir Goran

سەرۆکى بزوتنەوەى ئێزیدى بۆ چاکسازى و پـێشکەوتن نەتەوە یەکگرتووەکانی لەو مەترسیانەى سه‌ر کەمە نەتەوە و ئاینەکانی هەرێمى کوردستانی عێراق هه‌یه‌ ئاگادار کردۆته‌وه‌ و داواى حکومى سەربەخۆیى بۆ ئێزیدى و مەسیحیەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک دەکات.

ئەمین فەرحان چیچۆ سەرۆکى بزوتنەوەى ئێزیدیى بۆ چاکسازى و پـێشکەوتن لە لێدوانێکى تایبەت دا بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا ڕووداوەکانى ئەم دوایـیەى دەڤەرى بادینانی بە زەنگێکى مەترسیدار بۆ سەر ئێزیدى و مەسیحیەکان لەو دەڤەرە وەسف دەکات و ئاشکرای دەکات کەوا ئەوان متمانەیان بە هێزە ئاسایشیەکانى ئەو دەڤەرە نەماوە و ئەوان هەست بە مەترسى گەورە دەکەن.

ئەمین چیچۆ ده‌ڵێت ئه‌و نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتى ئەوروپا و رێکخراوە نێونەتەوەیـیه‌کانی لەو مەترسیانە ئاگادار کردۆتەوە و داوای لێکردوون کە پاڵپشتى لە دامەزراندنى هەرێمێکى تایبەت به‌و دوو کەمە ئاینیـیه‌وە بکەن. دەشڵێت لە ئێستادا ترسێکى گەورە کەوتۆتە نێو دڵى ئێزیدى و مەسیحیەکانى ئەو دەڤەرە و بەو هۆیەشەوە کۆچکردنیان لەو ناوچانە دەستیپـێکردوە.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 3:37 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG