Accessibility links

پارێزگارى موسڵ هۆشدارى هاتنە ناوەوەى ئەندامانى په‌که‌که‌ بۆ ناو شارەکەى دەدات


پارێزگارى موسڵ هۆشدارى هاتنە ناوەوەى ئەندامانى په‌که‌که‌ بۆ ناو شارەکەى دەدات
پارێزگارى موسڵ هۆشدارى هاتنە ناوەوەى ئەندامانى په‌که‌که‌ بۆ ناو شارەکەى دەدات

لە گۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسڵ داواى لە هەردوو حکومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق کرد رێگە نەدەن بەشێک لە خاکى عێراق ببێتە گۆڕەپانى ململانێی نێوان تورکیا و چەکدارانى پارتى کرێکارانى کوردستان.

لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا پارێزگارى موسڵ گوتى ئێمە رێگا نادەین شارەکەمان ببێتە گۆڕەپانى ململانێکان، بۆیه‌ ڕێوشوێنى پێویست دەگرینەبەر و داوا لە سەرکردە عێراقیـیەکان دەکەین ڕێگا نەدەن ئەو چەکدارانە دزەى ناو خاکى عێراق بکەن، چونکە ئەو ئەگەرە لە ئارادایە ئەویش بەهۆى ڕووبەڕووبونەوه‌ی توندى ئەو رێکخراوە لە لایەن سوپاى تورکیاوە. ناوبراو ئامادەیى شارەکەى دەربڕى بۆ بەره‌نگاربوونەوەى چەکدارانى پەکەکە.

لە لایەکى ترەوە پارێزگارى موسڵ هەردوو حکومەتى هەرێمى کوردستان و عێراقى بە کەم‌تەرخەم زانى لە ئاست کێشەکانى سنوورى وڵاتەکەى لەگەڵ تورکیا و ڕایگەیاند ئەم کەم‌تەرخەمیـیە کاریگەرى دەکاتە سەر پەیوەندیـیەکانى نێوان هەردوو وڵات. ئەو رایگەیاند فشارێکى بەهێزى شەقامى کوردى لەسەر حکومەتى هەرێمى کوردستان دروستکردووه‌ سەبارەت هەڵوێستیان لە بەرامبەر پەکەکە بەشێکى زۆر وەکو هەڵوێستێکى نەتەوەیى پاڵپشتى چەکدارانى ئەو رێکخراوە دەکەن ئەمەش لە بەرژەوەندى حکومەتى هەرێم نیـیە.

سەبارەت بە حکومەتى عێراقیش تاوەکو ئێستا هەنگاو و هەڵوێسیان لە ئاست پێویستدا نەبووە.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:56 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG