Accessibility links

کورد به‌ گۆڕینی ناوی پارێزگای موسڵ تاوانبارده‌کرت

  • Amir Goran

ژماره‌یەک ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ و کەسایەتى سیاسى و عەشائیرى ئەو شارە ئەندامانى لیستى هاوپەیمانى کوردستان بە گۆڕینى ناوى نەینه‌وا بۆ موسڵ تۆمەتبار دەکەن و بە هەوڵێک بۆ گۆڕینى دیموگرافیاى پارێزگاکە و پارچەکردنى وەسف‌دەکەن .

لە میانەى سیمینارێکدا کە ژمارەیه‌ک سەرۆک هۆزى عەرەبى و ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاکە ئامادەى بوون، ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کەوا لایەنى کوردى و بە تایبەتى لیستى هاوپەیمانى کوردستانى لە هەوڵدان بۆ گۆڕینى ناوى پارێزگاکە لە نەینه‌وا بۆ موسڵ. ئاماژەشیان بۆ ئەوە کرد مەبەست لە بەکارهێنانى ئەم دەستەواژەیە پارچەکردنى پارێزگاکە و جیاکردنەوەى بەشێکى و لکاندنى بە هەرێمى کوردستانە.

لەم باره‌یەوە یەحیا عەبد مەحجوب ئەندامى عەرەب لە ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا دەڵێت ناوى فەرمى و یاسایى پارێزگاکە نەینه‌وایە و ناوەندەکەى موسڵە.

لە بەرامبەردا مەحما خەلیل ئەندامى کورد لە پەرلەمانى عیراق بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا دەڵێت بەکارهێنانى ئەو دەستەواژەیە بە مەبەست نەبووە، بەڵام دەشڵێت تۆمەتبارکردنى ئێمە لە لایەن ئەوانەوە مەبەست لێدانى کەسایەتى کوردەکانە.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:25 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG