Accessibility links

هەرێمى کوردستان ڕەزامەندى لەسه‌ر گواستنەوەى ده‌سـتگیرکراوانی موسڵ بۆ شارەکەیان دەردەبڕێت

  • Amir Goran

لە چوارچێوەى رێکەوتنـنامەکەى نێوان هەردوو حکومەتى ناوخۆی موسڵ و هەرێمى کوردستان بڕیارە بەم نزیکانە سەرجەم گیراوانى خەڵکى شارى موسڵ، ئەوانەى لە گرتووخانەکانى هەرێمى کوردستانن بگەڕێندرێنەوە شارەکەیان و لەوێ دادگایى بکرێن.

لەیلا ڕێکانى سەرۆکى لیژنەى مافى مرۆڤ لە ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا دەڵێت لە سەردانێکیدا بۆ لاى وەزیرى ناوخۆیى حکومەتى هەرێمى کوردستان و دەزگاى گشتى ئاسایشى هەرێم ئەوان ڕازیبوون لە گەڕاندنەوەى ئەو بەندکراوانە بۆ گرتوخانەى بادۆش لە موسڵ گوتیشى بەم زووانە دەست دەکەین بەو کارە.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 2:20 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG