لە ئاکامى ژمارهیهک هێرش ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە شارى موسڵ 4 کەس کوژراون و دوو تاوەرى کۆمپانیاى ئاسیاسیل تەقێندرانەوە و چوار ئۆتۆمبیلى بۆمب ڕێژکراو و دوو بۆمبیش پوچەڵکراونەتهوه.
سەرچاوەیهک لە پۆلیسى موسڵ بۆ دەنگى ئەمهریکاى ڕاگەیاند دوو تاوەرى کۆمپانیاى ئاسیاسیل لە ناوچەکانى قوەیسات و گوندى بایبۆخى سەر بە شارۆچکەى بەعشیقەى ڕۆژهەڵاتى موسڵ بەهۆى تەقاندنەوەى دوو ئۆتۆمبیلى بۆمب ڕێژکراو بە تەواوى تێـکشـکان. لە گەڕەکى عەرەبی باکورى شارەکەش کەسێکى خۆکوژ بە گولـلەى هێزە ئەمنیـیەکان کوژرا لەو کاتەى دەیەویست بە رێگاى ئۆتۆمبیلێکى بۆمب رێژکراو خۆى بە تاوەرێکى دیکەى ئاسیاسیلدا بتەقێنێتەوە.
ئۆتۆمبیلێکى دیکەى بۆمب ڕێژکراو لە گەڕەکى سەحەى موسڵ کە لە لاڕێگایەک بە مەبەستى تەقاندنەوەى بە هێزێـکی گهڕۆکی پۆلیسدا راگیرابوو پوچەڵکرایەوە بێ ئەوەى زیانى بەدواوە بێت. لە چوار ڕیانى گەڕەکى تەئمیمى ڕۆژهەڵاتى موسڵیش دوو بۆمبى چێنراو پوچەڵکرانەوە. لە رێگاى سەرەکى موسڵ- تەلەعفەریش هێزەکانى فیرقەى سێی سوپاى عیراق دوو چەکداریان کوشت لەو کاتەى لەسەر رێگادا سەرقاڵى چاندنى بۆمب بوون.
هەروەها دوو هاوڵاتى سیڤیل لە ئاکامى کەوتنە خوارەوەى گولـلە هاونێک لە ناوچەى موسڵ ئهلجەدیدە کوژران لەو کاتەى کاریان لەسەر پرۆژەیهکى ئاو دەکرد.
دواى بەدواى روداوەکانى ئەمرۆ پێنچ شەممە بەرێوبەرایەتى پۆلیسى موسل قەدەغەیى هاتوچۆى لەسەرانسەرى شارەکە تا کاتێکى نادیا راگەیاند.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 2 خولهكه.