Accessibility links

سیروان زەهاوى له‌گه‌ڵ پـێـکهێنانی هه‌رێمه‌کان له‌ عێراقدا نیـیه‌

  • Amir Goran

سیروان زەهاوى له‌گه‌ڵ پـێـکهێنانی هه‌رێمه‌کان له‌ عێراقدا نیـیه‌

سیروان زەهاوى له‌گه‌ڵ پـێـکهێنانی هه‌رێمه‌کان له‌ عێراقدا نیـیه‌

مەسەلەى بەهەرێمکردنى پارێزگاى سەڵاحەدین و چەند پارێزگایه‌کی دیکه‌ی سوننه‌ نشین هەروادێت و گەرم تردەبێت، لایەنى کوردیش هەڵوێستى جیاوازی لە بەرامبەر ئەو پـرسەدا هەیە. هەندێـک لە بەرپرسان و سیاسەتمەدارانى کورد پشتیوانى دروستبوونى چەند هەرێمێک دەکەن.

سیروان زەهاوى له‌گه‌ڵ پـێـکهێنانی هه‌رێمه‌کان له‌ عێراقدا نیـیه‌

سیروان زەهاوى له‌گه‌ڵ پـێـکهێنانی هه‌رێمه‌کان له‌ عێراقدا نیـیه‌

بەڵام لە لێدوانیکیدا بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا، سیراون زەهاوی یاساناسى کورد و ئەندامى خولى پـێشووى پەرلەمانى عێراق دەڵێت نابێت کورد پاڵپشتى لە بەهەرێمکردنى شارەکانى هاوسنوور لەگەڵ هەرێمى کوردستان بکات و دەشڵێت بەهەرێمبوونى ئەو شارانە مەترسیە بۆ سەر کورد.

سەبارەت بە هەڵوێستى لایەنى کوردى لە بەرامبەر ئەم پرسە، سیروان زەهاوى رەخنە لە لایەنى کوردى دەگرێت کە هەڵوێستیان روون نیـیە و پێى وایە دەبێت کورد مەرجى بۆ بەهەرێمکردنی ئەو شارانە هەبێت ئەویش جێبەجێکردنی ماددەى 140 ى دەستورە.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:55 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG