Accessibility links

هاوڵاتیانى شارى موسڵ: پـێشتر سەدامێک هەبوو بەڵام ئێستا هەزار سەدام هه‌یه‌


هاوڵاتیانى شارى موسڵ: پـێشتر سەدامێک هەبوو بەڵام ئێستا هەزار سەدام هه‌یه‌
هاوڵاتیانى شارى موسڵ: پـێشتر سەدامێک هەبوو بەڵام ئێستا هەزار سەدام هه‌یه‌

ململانێ ساسیـيەکان لە عێراق کاریگەرى کردۆتە سەر هەموو کایەکانى ژیان، لە بارودۆخى ئاسایشى و خزمەتگوزارى بگرە هه‌تا دەگاتە ئەو ڕاده‌یه‌ی ناو خێزانەکانیشى گرتۆتەوە.

لە میانەى گەڕیانێکمان لە ناو بازاڕى شاری موسڵ تێڕوانینى هاوڵاتیانمان لە بارەى کێشە و ململانێ سیاسیـیەکان وەرگرت، هاوڵاتیـیەک بە ئه‌وپەڕى پەشیمانیەوە لەبارەى بەشداریکردنى لە هەڵبژاردنەکاندا گوتی لە هەڵبژاردنى داهاتوو کەمتر 30% ى هاوڵاتیان بەشدارى دەکەن و من بەرپرسم لە ئاخاوتنم، چونکە من لە شەقامم و ئاستى توڕەیى خەڵک لەبەرامبەر بەرپرسان دەبینم.

هاوڵاتیەکى تر دەلێت هەر لایەنێک یان تایفەیێک خۆى بە ولاتێکەوە بەستاوەتەوە و ئامادەیە ولات بفرۆشێت بۆ بەرژەوەندى حیزب و تایفەکەى ..

هاولاتیەکى تریش گوتى پێشتر سەدامێک هەبوو ناویان نابوو دیکتاتۆر، بەڵام ئێستا سه‌د بەڵکو هه‌زار سەدامى تر هه‌یه‌.

هاوڵاتیەکى تریش دەڵێت ئەو ململانێـیانە گه‌یشتوونه‌ته‌ ناو خێزانەکانیشه‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 3:00 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG