Accessibility links

سەرۆکى پەرلەمانى عیراق داواى چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد له‌ پارێزگای موسڵ دەکات

  • Amir Goran

ئوسامە نوجەیفى سەرۆکى پەرلەمانى عیراق

ئوسامە نوجەیفى سەرۆکى پەرلەمانى عیراق

دواى پارێزگارى موسڵ، سەرۆکى پەرلەمانی عێراقیش هاتە دەنگ و داواى لە ئەندامانى لیستى برایەتى نەینه‌واى کوردەکان کرد بگەڕێنەوە نێو ئەنجومەنى پارێزگا و بەشدارى لە بڕیاردان بکەن.

ئوسامە نوجەیفى سەرۆکى پەرلەمانى عیراق لە میانەى سەردانێکیدا بۆ موسڵ و کۆبوونەوەى لەگەڵ ژمارەیه‌ک کەسایەتى سیاسى ئەو شارە داوایەکى ئاڕاستەى ئەندامانى لیستى برایەتى نەینه‌وا کرد کە بگەڕێنەوە نێو ئەنجومەن و درێژە بە گفتوگۆکانیان بدەن لەگەڵ ئەندامانى لیستى حەدبا. ئەو راشیگەیاند بە بەشدارى لیستى برایەتى کوردەکان پرۆسەى سیاسى و ئیدارى و ئەمنى شارەکە زیاتر بەرەو پێش دەچێت و گوتى شارى موسڵ و هەرێمى کوردستان زۆر خاڵى هاوبەشیان هەیە پێویستە کێشەکانیان بە رێگاى دیالۆگ چارەسەر بکەن.

لە بەرامبەریشدا خەسرۆ گۆران سەرۆکى لیستى برایەتى نەینه‌وا پێشوازى لەم داوایه‌ کرد و به‌ دەنگى ئەمەریکای گوت هەنگاوى باش نراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. دەڵێت ئێمە مەرجمان هەیە بۆ گەڕانەوەمان ئەویش پێویستە هەردوو پۆستى سەرۆکى ئەنجومەن و جێگرى پارێزگارمان پێ بدرێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:55 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG