Accessibility links

چه‌ند لایه‌نێـک له‌ موسڵ و کەرکوک و دیاله‌ و سەڵاحەدین دژى بوونى پـێشمەرگە بەرەیەک پـێک‌ده‌هێنن


پـێنچ پارت و بزوتنەوەى سیاسى لە پارێزگاى موسڵ و نوێنەرانیان لە پەرلەمانى عێراق داواى دەرچونى هێزەکانى پـێشمەرگە و ئاسایشى کوردى لە پارێزگاکانى موسڵ و کەرکوک و دیاله‌ و سەڵاحەدین دەکەن . لە بەیاننامەیەکى هاوبەشدا کە هەریەکە لە بزوتنەوەى چاکسازى ئێزیدى و حیزبى وەتەنیـیون و داد و چاکسازى و کوتلەى ئیسڵاح لە پەرلەمانى عێراق و گردبوونەوەى شەبەکى دیموکراتى و ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ ئیمزایان لەسەر کردووە داوا لە لیستى عێراقیە بە سەرۆکایەتى ئەیاد عەلـلاوى و حکومەتى ناوەند لە بەغدا دەکەن بە زووترین کات بە بڕیارێک کار بۆ دەرکردنى هێزەکانى پێشمەرگە و ئاسایشى کوردى لە پارێزگاکانى موسڵ و کەرکوک و دیاله‌ و سەڵاحەین بکەن. لەو بەیاننامەیە هاتووە بوونى ئەو هێزە نا یاسایـیە و بۆتە هۆى دروستبوونى دووبەرەکى لە نێوان پـێکهاتەکانى ئەو شارانە.

مەحەمەد ئیبراهیم وتەبێژى گردبوونەوەى شەبەکى دیموکراتى بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا دەڵێت ئەگەر گوێ لەو بەیاننامەیەمان نەگیرێت، ئەوا پەنا دەبەینە بەر نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێو نەتەوەیـیەکان چونکە لەو ناوچانەى ئەو هێزە بوونیان هەیە مافى کەمە نەتەوە و ئاینەکان پێشێل دەکرێت و راپۆرتە نێو دەوڵەتیەکانیش ئەو ڕاستیە دەردەخەن .

یەحیا عەبد مەحجوب ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت هەردوو حیزبى فەرمانڕەواى هەرێمى کوردستان هێزەکانى پـێشمەرگە وەکو میلیشیا بۆ بەرژەوەندى حیزبى خۆیان بەکاریان دەهێنن، دەشڵێت هەندێ کەس دەیانەوێت ئەو داواکاریەى ئێمە بخەنە قاڵبى کێشەى کوردى و عەرەبى، بەڵام هیچ کێشەیەک لە نێوان کورد و عەرەب وەکو نەتەوە نیـیە.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 3:57 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG