Accessibility links

برایه‌تی نه‌ینه‌وا هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌کات

  • Amir Goran

برایه‌تی نه‌ینه‌وا هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌کات

برایه‌تی نه‌ینه‌وا هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌کات

لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ ده‌کات ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی نێوان هه‌ردوو لا یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌ نه‌بێت.

بڕیاره‌ جارێـکی تر و به‌ چاودێری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ئه‌ندامانی هه‌ردوو لیستی حه‌دبا و برایه‌تی نه‌ینه‌وا هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ مه‌به‌سـتی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ درێژ خایه‌نه‌که‌ی نێوانیاندا کۆبـبنه‌وه‌.

ده‌رمان خه‌تاری گوته‌بێژی لیسـتی برایه‌تی نه‌ینه‌وا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئێمه‌ ئه‌م جاره‌ گه‌شبینین که‌ لیسـتی حه‌دبا له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ ده‌م داواکاریـیه‌کانمانه‌وه‌ بێت و له‌ ئێسـتاشـدا له‌ یه‌ک نزیکـبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ نێوانماندا هه‌یه‌.

پاشـان ده‌رمان خه‌تاری ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر گفتوگۆکان بێ ئاکام بوون ئه‌وا ئه‌م جاره‌ په‌نا ده‌به‌ینه‌ به‌ر ڕێـگایه‌کی یاسایی، ئه‌ویش هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسـڵه‌.

شـایانی باسه‌ کێشه‌کانی نێوان هه‌ردوو لیسـتی برایه‌تی نه‌ینه‌وا کورده‌کان و لیسـتی حه‌دبا که‌ نزیکه‌ی 2 سـاڵه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته‌ چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام دراون و چه‌ندین لایه‌نی عێراقی و ئه‌مه‌ریکایی و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش هه‌وڵی نه‌وبژیوانیان داوه،‌ که‌چی سه‌رچه‌م هه‌وڵه‌کان هیچ ئاکامێـکی ئه‌وتۆیان نه‌بووه‌. به‌ڵام وه‌کو له‌ قسه‌کانی گوته‌بێژی لیسـتی برایه‌تی نه‌ینه‌وا ده‌رده‌که‌وێت که‌وا کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو چاره‌نووسـسـاز ده‌بێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:56 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG