Accessibility links

پـێشنیارى بەهەرێمکردنى موسڵیش دەکرێت

  • Amir Goran

پـێشنیارى بەهەرێمکردنى موسڵیش دەکرێت

پـێشنیارى بەهەرێمکردنى موسڵیش دەکرێت

ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ پێشنیارى بەهەرێمکردنى پارێزگاى نەینه‌وا دەکات هاوشێوەى سەڵاحەدین و دیاله‌.

حاجى حەسەن پـیسـوو ئەندامى سەربەخۆى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ داواى لە ئەنجومەنى پارێزگاکە کردووە کەوا هاوشێوەى سەڵاحەدین و دیاله‌ بڕیارى بە هەرێمکردنى پارێزگاکە بدەن.

حاجى حەسەن لە لێدوانێکىدا بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا دەڵێت بەهەرێمبوونى پارێزگاکە قەیرانە سیاسى و ئاسایشیـیه‌کان چارەسەر دەکات.

غازى فەرمان بەرپرسى پەیوەندیـیەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان لە موسڵ لە بارەى هەڵوێستى ئەوان و لیستى برایەتى نەینه‌وا ئه‌گه‌ر هاتوو هەنگاوێکى وه‌ها لە لایەن لیستى حەدباوە نرا، دەڵێت حەدبا ناتوانێت بەبێ ئەوان ئەو جۆرە بڕیارە بدات، دەشڵێت بارودۆخى موسڵ جیاوازه‌ لە سەڵاحەدین و دیاله‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:35 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG