زیاتر لە 60 پارت و لایەنى سیاسى و عەشائیرى و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵەى مەدەنى لە میانەى کۆنگرەیه‌کى فراواندا و لە ڕاگه‌یاندنی کۆتایی داوایان کردووه پارێزگارى موسڵ دەست لەکار بکێشێنەوە و ئەنجومەنى پارێزگاش هەڵبوەشێتەوە.
کۆنگره‌که لە میوانخانەى موسڵى نێودەوڵەتى بەڕێوەچوو. لە کۆتایـیدا هەڕەشەى ئەوەشیان کرد ئەگەر لە ماوەى مانگێک ئەو کارە نەکرێت ئەوا ئەوان دەست دەکەن بە چالاکى مەدەنى و ڕێـپـێوان تاوەکو فشاری زیاتر بخەنە سەریان. ئەم داوایەش وەکو لەو کۆنگرەیە باسی لێوه کرا له ئه‌نجامی ئه‌وه بووه که حکومەتى خۆجێی شارەکە نەیتوانیوە لە ئاست پێویستى داواکارى خەڵک بێت.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له موسڵ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ غازى فەرمان، بەرپرسى پەیوەندیـیەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووه و ڕاپـۆرتی له‌سه‌ر ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:48 خوله‌كه.