Accessibility links

ژماره‌یه‌ک سیاسی و ڕۆشنبیر داوای کردنه‌وه‌ی که‌ناڵێـکی ئاسـمانی ئێزیدی ده‌که‌ن

  • Amir Goran

ژماره‌یه‌ک سیاسی و ڕۆشنبیر داوای کردنه‌وه‌ی که‌ناڵێـکی ئاسـمانی ئێزیدی ده‌که‌ن

ژماره‌یه‌ک سیاسی و ڕۆشنبیر داوای کردنه‌وه‌ی که‌ناڵێـکی ئاسـمانی ئێزیدی ده‌که‌ن

ماوەیه‌کە ژمارەیه‌ک کەسایەتى سیاسى و ڕۆشنبیرى ئێزیدى سەرقاڵى پرۆژەیەکن بۆ دامەزراندنى کەناڵێکى تەلەفزیۆنى تایبەت بەخۆیان به‌ مه‌به‌ستی زیاتر ناساندنى بیر و باوەڕ و فەلسەفە و کەلتورى ئاینى ئێزیدیـیە بۆ جیهان.

کەریم سلێمان ڕاوێژکارى ئەنجومەنى ڕوحانى ئێزیدى بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت دوو ڕاى جیاواز لەم بارەیەوە لە شەقامى ئێزیددا هەیە، ئه‌ویش ڕایەک پـێى‌وایە کردنەوەى کەناڵێک بە واتاى جیاکردنەوەى ئێزیدى دێت لە نەتەوەى خۆى کە کوردن، بەڵام راى دووەم کەناڵەکە به‌ پێویست دەزانێت، چونکە ئێزیدى خاوەن کەلتورى ئاینى خۆیەتى و دەڵێت بە گشتى کردنەوەى کەناڵێک کە ئەگەر بەبێ جیاکردنەوەى لە نەتەوە بێت ئه‌وا کارێکى باشه‌.

لەلاى ترەوە دڵشاد نوعمان کە رۆژنامەوانێکى ئێزیدیە کەناڵە کوردیـیەکان بە کەم تەرخەم ناودەبات لە ئاست گواستنەوەى کار و چالاکیـیەکانى ئێزیدیان، دەشڵێت هەر بەو هۆیەوە بوو ئەم بیرۆکەیە لاى ئێزیدیان دروست بووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 3:30 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG