19 پارت و رێکخراوى سیاسى پارێزگاى موسڵ کۆنفراسى ئاشتەوایى نیشتیمانیان بەست و لە بەیانـنامهی کۆتایى کۆنفراسیشدا کە لە 13 خاڵ پـێـکهاتووه سەرجەم لایەنە بەشداربووەکان هاوڕابوون کە پـێکەوە هەڵوێست وەردەگرن لە بەرامبەر پشتگوێ خستنى شارەکەیان لە لایەن حکومەتى ناوەندى بەغداوە. بەشداربووانى کۆنفراس ئاماژە بەوەش دەکەن ئەگەر داواکاریـیەکان جێـبەجێ نەکرێن ئەوا هەڵوێستى توند دەگرنەبەر لەوانەش خۆپـیشاندانى سەرتاسەرى.
عەبدوڵڵا سەراج ئەندامى بزوتنەوەى ویفاقى نیشتیمانى بە دەنگى ئەمهریکاى گوت بەهۆى نەبوونى یەک گوتارى لە نێوان لایەنە سیاسیـیەکان ئەو غەدرە لە خەڵکى شارەکە دەکرێن.
مەحمود عەبدوڵڵا، ئەندامى پارتى ئیسلامى عێراقى دەڵێت کاتى ئەوە هاتووە پـێکەوە هاوهەڵوێست بین و هەرێمى موسڵ رابگەیهنین.
قوسەى عەبدولڕەحمان ئەندامى گردبوونەوەى گەنجانى موسڵ دەڵێت کاتى چارەسەربوونى کێشەکانى موسڵ لەگەل هەرێمى کوردستان هاتووە.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 2:33 خولهكه.