Accessibility links

نیمچه‌ ئارامبوونی ڕه‌وشی موسڵ گومانی لای هه‌ندێـک دروستکردووه‌


نیمچه‌ ئارامبوونی ڕه‌وشی موسڵ گومانی لای هه‌ندێـک دروستکردووه‌
نیمچه‌ ئارامبوونی ڕه‌وشی موسڵ گومانی لای هه‌ندێـک دروستکردووه‌

هێزە ئاسایشە عیراقیەکان ماوەیه‌کە کەوتوونەتە ئامادەباشى و هەڵمەتەکانى گەڕان و پشکنینیان بە دواى یاخیبوان زیاتر کردووە لە سنوورى شارى موسڵ کە لە ماوەى دوو روژى رابردوودا ژمارەیه‌ک گومانباریان دەستگیر کردووە.

سەرکردایەتى عەمەلیاتى موسڵ لە راگەیاندراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە دەڵێت هێزەکانیان شەوى رابردوو لە چەند ناوچەیه‌کى موسڵ و دەوروبەرى 24 چەکدارى گومانباریان دەستگیر کردووە. لەو راگەیاندراوە هاتووە کەوا ئێستا سوپاى عیراق کۆنترۆڵى بارودۆخى شارەکەى کردووە و لە تواناى دایە ئەرکى پاراستنى شارەکە بە تەنها و بەبێ هیچ هێزێکى بیانى لە ئەستۆ بگرێت.

بەڵام شیکەرەوانى دۆخەکە ئەم راگەیاندراوەى سەرکرداەیەتى عەمەلیاتى موسل بە سیناریۆیەک دەزانن بۆ ئەوەى وێنەى شارى موسڵ وه‌ها پیشان بدەن کە ئارامە و هێزەکانى عێراقى بە تەنها تواناى پاراستنیان هەیە و مەبەستیش لەمە کشانەوەى هێزەکانى ئەمه‌ریکایە.

ئەمین خەڵات کە رۆژنامەوانێکە لە شارى موسڵ بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا دەڵێت لایەنە یاخیبووەکانیش دەستیان لەم سیناریۆیەدا هەیە تەنها بۆ ئەوەى هێزەکانى ئەمه‌ریکا له‌ عێراق نەمێنێت هەربۆیەش ماوەیه‌کە چەکدارەکان کردەوە تیرۆرستیەکانیان کەم تر کردۆتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG