لە ئاکامى تەقینەوەى دوو ماشێنى بۆمب ڕێژکراو لە قەزاى تەلەعفەرى رۆژئاواى شارى موسڵ به لایەنى کەم 3 کەس کوژران و 34 کەسى تریش برینداربوون.
سەرچاوەیهک لە پۆلیسى تەلەعفەر بە دەنگى ئەمهریکاى ڕاگەیاند لە گەرەکى کیفاح لە نێوان تەلەعفەر و شەنگال هێرشبەرێکى خۆکوژ بە ماشێنێکى بۆمب ڕێژکراوهوه خۆى لە نزیک بازاڕێک تەقاندەوە. پاشان دواى گردبوونهوهى کارمەندانى هێزەکانى پۆلیس و سوپا لە شوێنى تەقینەوەى یەکەم، خۆکوژى دووەم کە ئەویش بەهەمان شێوە ماشێنێکى بۆمب ڕێژکراوى لێ دەخوڕى خۆى گەیاندە شوێنى قەرەباڵغیـیهکه و خۆى تەقاندەوە و لە ئاکامدا به لایەنى کەم 3 کەس کوژران کە پۆلیسێک لە نێوایاندا بوو. هەروەها 34 کەسیش برینداربوون کە ژمارەێک کارمەندى هێزە ئاسایشیەکان لە نێویاندا بوون.
مەحەمەد سادق : ئەندامى ئەنجومەنى قەزاى تەلەعفەر بە دەنگى ئەمهریکاى راگەیاند ژمارەیهک لەو بریندارانەی کە برینەکانیان سەخته ڕەوانەى نەخۆشخانەى شارى دهۆک کراون هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد چەند رۆژێکە ڕەوشى ئاسایشى شارەکە رووى لە خراپـبوون کردووە.
عەبدولعال عەباس: قایمەقامى قەزاى تەلەعفەر بە دەنگى ئەمهریکاى ڕاگەیاند هێزە ئەمنیـیەکان کەم تەرخەمن و دەستێکیش لە ناو ئەو هێزانە هەیە کە ڕەوشەکە تێکدەدەن.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 3:20 خولهكه.