Accessibility links

ده‌رمان خه‌تاری ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ پارێزگاری موسڵ سه‌باره‌ت به‌ سه‌رژمێری گشتی ڕێـکه‌وتووین

  • Amir Goran

ده‌رمان خه‌تاری ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ پارێزگاری موسڵ سه‌باره‌ت به‌ سه‌رژمێری گشتی ڕێـکه‌وتووین

ده‌رمان خه‌تاری ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ پارێزگاری موسڵ سه‌باره‌ت به‌ سه‌رژمێری گشتی ڕێـکه‌وتووین

دوای ئه‌وه‌ی پارێزگاری موسڵ و چه‌ند هێزێـکی سیاسی دیکه‌ی ئه‌و شـاره‌ ئاسـته‌نگ بوونه‌ له‌ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی پـرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشـتی دانیشـتوان له‌ عێراق، ئێواره‌ی دوێنێ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوان بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته‌ و به‌ به‌شـداری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان له‌ شـاری موسڵ به‌ڕێوه‌چوو.

دوا جار لایه‌نه‌کان گه‌یشـتنه‌ ڕێـکه‌وتنێـک بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پـرۆسه‌یه‌ له‌و واده‌یه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ دیاری ده‌کرێت.

ده‌رمان خه‌تاری گوته‌بێژی لیسـتی برایه‌تی نه‌ینه‌وا که‌ له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ ئاماده‌ بووبوو، بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کۆبوونه‌وه‌که‌ی به‌ ئیجابی وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت ئێمه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاری موسڵ گه‌یشـتینه‌ ڕێـکه‌وتنێـک.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ی ئه‌میر گۆران بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG