Accessibility links

ئاواره‌بوونی مه‌سیحیـیه‌کانی موسڵ درێژه‌ی هه‌یه‌

  • Amir Goran

مه‌سیحیـیه‌کان نوێژ و نزا بۆ قوربانیانی هێرشه‌که‌ی مانگی ڕابردووی سه‌ر کڵێسـای سه‌یده‌ت ئه‌لنجاتی به‌غدا ده‌که‌ن، هه‌ینی 10 ی دوازده‌ی 2010

مه‌سیحیـیه‌کان نوێژ و نزا بۆ قوربانیانی هێرشه‌که‌ی مانگی ڕابردووی سه‌ر کڵێسـای سه‌یده‌ت ئه‌لنجاتی به‌غدا ده‌که‌ن، هه‌ینی 10 ی دوازده‌ی 2010

تاکو ئێسـتاش په‌لاماری یاخیبووان بۆ سه‌ر مه‌سیحیـیه‌کان له‌ شـاری موسڵ درێژه‌ی هه‌یه‌.

ئێواره‌ی دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ هێرشێـکی یاخیبووان بۆ سه‌ر ماڵێـکی مه‌سیحی له‌ گه‌ڕه‌کی قادسیـیه‌ی دووه‌م له‌ شـاری موسڵ پـوچه‌ڵکرایه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی دراوسێی ماڵه‌ مه‌سیحیـیه‌که‌ ڕووبه‌ڕووی هێرشی چه‌کداران بوونه‌وه‌ که‌ له‌ ئه‌نجامدا هیچ زیانێـکیان به‌رنه‌که‌وت.

به‌ڵام به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌و خێزانه‌ مه‌سیحیـیه‌ شاره‌که‌یان جێهێشت و به‌ره‌و شـارۆچکه‌ی قه‌ره‌قوش ڕۆیشتن.

له‌ باره‌ی ڕه‌وشی ئێسـتای مه‌سیحیـیه‌کان له‌ به‌غدا و موسڵ و له‌ عێراق به‌ گشـتی له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ موسڵ، خاڵس ئیشۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌نجومه‌نی کلدانی ئاشوری بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت تاکو ئێسـتاش ئاواره‌بوونی مه‌سیحیـیه‌کان له‌ موسڵ بۆ ده‌ره‌وه‌ی شـاره‌که‌ درێژه‌ی هه‌یه‌. ده‌شڵێت 260 خێزان ئاواره‌ی قه‌زای قه‌ره‌قوش و زیاتر له‌ 200 خێزانی دیکه‌ش ئاواره‌ی قه‌زای تلکێف و سه‌دانی دیکه‌ش ئاواره‌ی شارۆچکه‌ی عه‌نکاوه‌ له‌ هه‌ولێر بوونه‌ته‌وه‌. گوتیشی کۆی گشـتی ئه‌و خێزانانه‌ی له‌ سه‌ره‌تای کردنه‌ ئامانجی مه‌سیحیـیه‌کان و به‌ تایبه‌تیش دوای سـاڵی 2008 که‌ ئاواره‌ بووبوون زیاتر له‌ 12 هه‌زار خێزان ده‌بن.

ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ ئه‌میر گۆران بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 3:53 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG