به‌پـێی ڕاپـرسیـیه 75% ى هاوڵاتیانی موسڵ لە ئەداى کارى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ ناڕازین و پـێـیان‌وایە ئەنجومەنەکە لە ئاست داخوازى خەڵکى شارەکەدا نیـیه.
لە ڕاپرسیەکدا کە بۆ یەکەم جارە ئاژانسى عێراقیون لەسەر ئاستى هاوڵاتیان بە هەموو نەتەوە و پـێکهاتە ئاینیەکانى ئەو شارە ئەنجامى داوە، ده‌رکه‌وتووه 75% ى بەشداربووانى ڕاپـرسیەکە دەڵێت نەبوونى ئەنجومەنى پارێزگاکە زۆر باشترە لە هەبوونى، چونکە لە ماوەى 3 ساڵى تەمەنى خولى رابردووى و تاوەکو ئێستا تەنها هه‌ر ناو بووە و هیچى تر. ده‌شڵێن ئەو ئەنجومەنە نەیتوانیوە ببێتە میمبەرى خەڵک بۆ داخوازیـیەکانى و گەیاندنى پرۆژەى خزمەتگوزارى و یاساى تایبەتمەند بە ژیانى خەڵک.
ئەم ڕاپـرسیە کاردانەوەى لەسەر ئاستى بەرپرسانى شارەکە هەبوو و هه‌روه‌ها خودى ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاکەش دان بەوەدا دەنێن کە نەیانتوانیوە لە ئاست داخوازیـیەکانى هاوڵاتیاندا بن .
قوسەى عەباس ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاکە و نوێنەرى پـێکهاتەى شەبەک بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا دەڵێت من تەنانەت لە ئەداى خۆمیش ڕ‌ازى نیم.
یەحیا عەبد مەحجوب ئەندامى ئەنجومەن لە حیزبى ئیسلامى عێراقى بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا گوتى ئەنجومەنى بووه‌تە میمبەرێک بۆ ململانێی سیاسى نەوەک بۆ خزمەتکردنى هاوڵاتیان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:15 خوله‌كه.