بەهۆى لیستى برایەتى نەینهواى کوردەکان 16 ئەندامى عەرەب و نوێنەرانى کۆتاى شەبەک و ئێزدیەکان بایکۆتى ئەنجومى پارێزگاى موسڵیان کرد.
لە دانیشـتنێکى ئەنجومەنى پارێزگا کە تایبەت بوو به دووبارە دابەشکردنەوەى سەرۆکایەتى لیژنەکانى نێو ئەنجومەن پاش گەڕانەوەى ئەندامانى لیستى برایەتى کوردەکان و دواى ئەوەى بڕیار درا 4 لیژنە بە لیستى برایەتى بدرێـت، ئەندامانى عەرەب و نوێنەرانى کۆتاى شەبەک و ئێزیدى ناڕەزایـیان دەربڕى و دانیشتنەکەیان جێهێشت.
قاسم ساڵح ئەندامى لیستى برایەتى نەینهوا بە دەنگى ئەمهریکاى گوت بەهۆى دەرچوونى ئەو ئەندامانە سەرۆکایەتیکردنى لیژنەکانیان لە دەست چوو، بهوهش لە برى 4 لیژنە 10 لیژنە بهر لیستی بارهیهتی کهوت.
عەبدولڕەحیم شەمەرى ئەندامى ئەنجومەن لە لیستى بزوتنەوەى داد و چاکسازى به دەنگى ئەمهریکای گوت بە رێکەوتنێکى نهێنى نێوان پارێزگار و لیستى برایەتى کۆدەتا لە دژى ئێمە کرا.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 3:25 خولهكه.