Accessibility links

تێڕوانینی پـێـکهاته‌کانی موسڵ بۆ مه‌سه‌له‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق

  • Amir Goran

تێڕوانینی پـێـکهاته‌کانی موسڵ بۆ مه‌سه‌له‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق

تێڕوانینی پـێـکهاته‌کانی موسڵ بۆ مه‌سه‌له‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق

هێزە سیاسیە عیراقیـیەکان تاوەکو ئێستاش ناکۆکن لە بارەى کشانەوە یاخود درێژکردنەوەى ماوه‌ی مانەوەى هێزەکانى ئەمریکا له‌ وڵاته‌که‌. هەروەها حکومەت و پەرلەمانى عێراقیش تاوەکو ئێستا هەڵوێستى روونیان له‌و باره‌یه‌وه‌ نەبووە.

لەگەڵ نیزیکبوونەوەى وادەى کشانەوەکە مشتومڕى لایەنە سیاسیەکان هەروا دێت و چڕتر دەبێتەوە بە جۆرێک عەرەبە سوننى ئاینزاکان و بەشێک لە شیعەکان و تورکمانیش دژى درێژ کردنەوەى ماوەکەن . بەلام لایەنى کوردى داواى درێژ کردنەوەى ماوەکە دەکەن بەتایبەتیش لەو ناوچانەى کە هێشتان کیشەیان لەسەرە وەکو موسل و کەرکوک و بەشێک لە پارێزگاکانى تکریت و دیالاش . کوردەکان کشانەوى هێزەکە لە ئێستادا بە مەترسى بۆ سەر ئەو ناوچانە دەزانن و پێـیان وایە چارەنووسى ناوچە کێشە لەسەرەکان بە نادیارى دەمێنێتەوە. لەم راپۆتەدا راى هەریەکە لە لایەنى عەرەبى سوننى و تورکمان و کورد و ئەندامێکى ئێزیدى لە پەرلەمانى عێراقمان وەرگرتووە.

جەبر عەبد رەببۆ سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ کە هاوکات سەردەیه‌کى دیارى لیستى حەدباى شارى موسڵە به‌ VOA دەڵێت بە درێژکردنەوەى ماوەى ئەو هێزە بارودۆخى ئاسایش و سیاسى وڵات بەرو ئاڵۆزتر دەچێت.

مەحەمەد جاروڵڵا گوتەبێژى بەرەى تورکمانى عیراقى لە موسڵ به‌ VOA دەڵێت کێشە سیاسى و ئەمنیەکانى وڵات هەمووى بەهۆى بوونى ئەو هێزەوە بووە و ماوەى 8 ساڵە بووه‌تە هۆى خوێن ڕشتن.

شێخ محێدین مزورى بەرپرسى پەیوەندیەکانى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە موسڵ بۆ VOA دەڵێت بە هۆى کێشەکانى نێوان کورد و عەرەب و تورکمان وا دەخوازێت هێزەکە لە ناوچە دابڕاوەکان بمێنێتەوە تاوەکو رێگرى لە سەرهەڵدانى شەڕى ناوخۆ بکات.

مەحما خەلیل ئەندانى پەرلەمانى عیراق لە لیستى هاوپەیمانى کوردستان بۆ VOA دەڵێت هێشتا هەڕەشەى دەرەکى لەسەر عێراق ماوە بۆیە هاوپەیمانى کوردستان بە ڕەسمى داواى مانەوەى هێزی ئه‌مه‌ریکای کردووە.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:57 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG