نورى ئهلمالیکى سەرۆک وەزیرانى عێراق بەڵێنى دەرکردنى هێزەکانى پێشمەرگەی لە سنوورى پارێزگاى موسڵ داوه.
لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ڕێبەرانى بزوتنەوەى داد و چاکسازى نورى مالیکى بەڵێنى پێداون هێزەکانى پێشمەرگە لە سنوورى پارێزگاى نەینهوا دەربکات.
لە لێدوانێکى تایبەتدا بۆ دەنگى ئەمهریکا عەبدوڵڵا حەمێدى یاوەر سەرۆکى بزوتنەوەى داد و چاکسازى دەڵێت بە ڕاشکاوى داوامان لە مالیکى کرد کە پاشەکشه بە پێشمەرگە لە موسڵ بکات، چونکە بوونى ئەو هێزە نایاسایـیە گوتیشى مالیکى تەئکیدى کردەوە کە پێویستە ئەو هێزە سنوورى جوگرافیاى هەرێمى کوردستان نەبەزێنێت و بەڵێنیشى پێداین داواکاریەکانمان جێـبەجێ بکات.
لە بەرامبەردا مەحما خەلیل ئەندامى لیستى هاوپەیمانى کوردستانى لە پەرلەمانى عێراق بۆ دەنگى ئەمهریکا دەڵێت ئاشکرا بوو کەوا مالیکى دوژمنانى کورد لە خۆى کۆدەکاتەوە بۆ شەڕى دژى کورد، بەڵام دەڵێت هیچ هێزێک لە عێراقدا نیـیە بتوانێت پـێشمەرگە لەو ناوچانە دەربکات ههتا ئەو کاتەى ماددەى 140 جێبەجێ دەکرێت دەشڵێت ئەگەر مالیکى کارێکى وابکات ئەوا شەڕێکى ناوخۆیى لە نێوان کورد و عەرەب دەست پێدەکات.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 2:58 خولهكه.