Accessibility links

ئەشواق جاف: ئەگەر کۆنگرەى نیشتیمانى شکەست بهێنێت ئه‌وا کورد هەڵوێستى دیکه‌ی ده‌بێت

  • Amir Goran

ئەشواق جاف: ئەگەر کۆنگرەى نیشتیمانى شکەست بهێنێت ئه‌وا کورد هەڵوێستى دیکه‌ی ده‌بێت

ئەشواق جاف: ئەگەر کۆنگرەى نیشتیمانى شکەست بهێنێت ئه‌وا کورد هەڵوێستى دیکه‌ی ده‌بێت

لە نێوان گەش بینى و ڕەش بینى دا لە ئێستادا سەرجەم لایەنە سیاسیە عێراقیەکان چاوەڕوانى بەستن و ئەنجامى کۆنگرەى نیشتیمانى دەکەن بۆ چارەسەرکردنى قەیرانە سیاسیەکان، ئەوانه‌ی ئێستا لە عێراقدا گەیشتۆتە ئاستێکى مەترسیدار.

لیستى هاوپەیمانى کوردستانیش پـێداگرى لەسەر پابەندبوونى لایەنەکان دەکاتەوە لە جێبەجێکردنى ڕێکەوتن نامەکەى هەولێر، بەڵام ئەشواق جاف ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە لیستى هاوپەیمانى کوردستان به‌ دەنگى ئەمه‌ریکای گوت لە کاتى جێبەجێنەکردنى ڕێکەوتننامەکە و سەرنەکەوتنى کۆنگرەى نیشتیمانى، ئەوا لیستى هاوپەیمانى ڕێوشوێنى تر دەگرێتەبەر.

ئەرکان زێبارى ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە لیستى عێراقیەش گەش بین نیـیە بەو کۆنگرەیە و بە دوریشى نازانێت لایەنى تریش بێنە پاڵ لیستى عێراقیە و بایکۆتى حکومەتەکەى مالیکى بکەن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 2:57 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG