لە ئەنجامى ئەو گۆڕانکاری و پـێشهاتانەى کە لە ناوچەکە کهوتوونهتهوه، ڕەوشى کەمە نەتەوە و ئاینیـیەکان کەوتۆتە بهر مهترسیـیهوه. لەو نێوەدا ئێزیدى و مەسیحیـیەکان قوربانى سەرەکین.
ئاڵۆزیـیهکانی ئەم دواییەی ناوچەکانى بادینانیش مەترسیەکانى بۆ سەر ئێزیدى و مەسیحیەکان زیاتر کرد بە جۆرێک مەترسیـیەکان گەیشتوونهته ئاستێک ئەوان بۆ بەرگرىکردن لە ئەگەرى پەلاماردانیان چەک هەڵگرن.
حازم تەحسین بەگ ئەندامى پەرلەمانى کوردستان کە هاوکات کوڕى میرى ئێزیدیانە به دەنگى ئەمهریکای گوت ڕووداوەکانى بادینان هەڕەشەیهکى گەورە بوو بۆ سەر ئێزیدى و مەسیحیەکان. لە بارەى ئایندەى ئەوان دواى کشانەوەى هێزەکانى ئەمهریکاش حازم تەحسین بەگ گوتى مەترسیـیەکان زیاتر دەبن و ئەگەر حکومەتى هەرێمى کوردستان نەمانپارێزێت ئەوا ناچار دەبین داواى هێزەکانى ئەمهریکا بکەین، چونکە بەهۆى ئاینەوە هەم عەرەب و هەمیش کورد دەمانکوژن.
سەبارەت به ڕەوشى مەسیحیەکانیش، غەزوان ئەلیاس سەرۆکى کۆمەڵەى کلدانى رەۆشنبیرى لە ئەلقۆش ئهویش به دەنگى ئەمهریکای گوت بەهۆى خراپى ڕەوشەکە و مەترسى لەسەر ژیانیان و هەستکردن بە پاشەڕۆژێکى نادیار هیچ رۆژێـک نیـیە 3 بۆ 5 هاوڵاتى مەسیحى بۆ دەرەوەى عێراق کۆچ نەکەن.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 4:31 خولهكه.