دواى ئارامبوونەوەى بارگژى و ئاڵۆزی درێژ خایەنی نێوان هەردوو لیستى برایەتى و حەدبا کە 3 ساڵى خایەند، بۆ یەکەم جاره ئهثیل ئهلنوجهیفی پارێزگارى موسڵ سەردانى قەزاى شەنگال بکات و لەگەڵ کاربەدەستان و سەرۆکى یەکە ئیداریـیەکانى ئەو ناوچەیە کۆبووهتهوه. قایمقامى قەزاى شەنگالیش سەردانەکەى پارێزگار بە بانگەشهی هەڵبژاردن و کەسبکردنى دەنگى جەماوەرى ئەو دەڤەرە وەسف دەکات.
قەحتان سامى گوتەبێژى پارێزگاى موسڵ بە دەنگى ئەمهریکاى گوت دواى گەڕاندنەوەى لەو سەردانە و گوێگرتن لە کەم و کوڕیـیەکانى ئەو ناوچەیە، پارێزگار لیژنەیهک بە سەرپەرشتى خۆى پێکهێنا بۆ جێبەجێکردنى چەندین پرۆژەى خزمەتگوزارى کە بودجەیهکى تایبەتیشى بۆ تەرخان دەکرێـت.
لاى خۆشیەوە مەیسەر حاجى ساڵح قایمقامى قەزاى شەنگال بە دەنگى ئەمهریکاى راگەیاند سەردانەکەى ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسڵ بۆ ئەو ناوچەیە دوو لایەنەیە، یەکەمیان دروستکردنى پەیوەندیەکى باش و جێبەجێکردنى ژمارەیهک پرۆژەى خزمەتگوزارى، دووەمیان بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن و کەسبکردنى دەنگى جەماوەرى ئەو ناوچەیە کە ئەمەش لە ئەنجامى دروستبوونى ناکۆکى لە ناو لیستەکەى و لەدەستدانى جەماوەرەکەى دێت.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 2:53 خولهكه.