Accessibility links

بێزاری ده‌ربڕێن به‌رامبه‌ر به‌ سه‌ربڕێنی ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌مه‌ریکی


جێمز فۆلی ڕۆژنامه‌نووس
جێمز فۆلی ڕۆژنامه‌نووس

جێمز فۆلی ٤٠ ساڵە لە ده‌مێکدا لە سوریا لە نوامبری ٢٠١٢ کاری ڕۆژنامەوانی بۆ گلۆبال پۆست دەکرد ڕفێندرا. دایکی ڕۆژی چوارشەمە کوتی کە "کوڕەکەی لە ژیانی دا هەولی دەدا جیهان لە ئازاری خەڵکی سوریا ئاگادار بکات."

کاربەدەستانی ئەمەریکا و بەریتانیا لێکۆڵینەوە لە سەر ڤیدئۆیەکی دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام دەکەن کە تێیدا ئیدعا دەکات سەری ڕۆژنامەنووسێکی ئەمەریکی بە ناوی جێمز فۆلی لە لایەن ملیتانێکەوە دەبڕێت کە بە زاراوەی بریتانیایی قسە دەکات. ئەو گرووپە توندڕەوە سونی یە، کە ڤیدئۆکەی سێ شەمە خرایە سەر ئێنترنێت، کوتی کوژرانەکە بە تولەی هێڕشەکانی ئاسمانی ئەمەریکا بۆ سەر هێزەکانی ئەو گرووپە لە عێراق بوو و هەڕەشەی کردووە ڕۆژنامە نووسێکی دیکەی ئەمەریکی بکوژێت کە ئێدعا دەکات گرتوویەتی. هێنری ڕێدجوێل له‌ لەندەنەوە ڕا راپۆرت ده‌کات.

ڤیدئۆکە لە ژێر سەردێڕی 'پەیامێک بۆ ئەمەریکا'یە. ڕۆژنامە نووسی ئەمەریکا جێمز فۆلی بە دەست بە ستراوی نیشان دەدات کە لە بیابان دا چۆکی داداوە. کەسی سەر و چاو داپۆشراوی بارمتەگر، بە زاراوەیەکی بریتانیایی لە سەر کامێراکه‌ ده‌دوێت.

ملیتان:

"ئەوه‌ جێمر رایت فۆلی، ڤڵاتێکی ئەمەریکاتانە. وەک حکومەت ئێوە لە بەرەی پێشەوەی هێرشەکان بۆ سەر دەوڵەتی ئیسلامیدا بوونە."

چەند چرکە دواتر، کوشتنەکە ڕوودەدات. وێنەکان زۆر دڵتەزینن کە بڵاو بکرێنەوە. ڕۆژنامە نووسێکی دیکەی ئەمەریکا، ستیڤن سات لاف، کە لە سوریا گیراوە لە پێش کامێراکە ڕایدەگرن.

ملیتان:

"ئۆباما، ژیانی ئەو ڤلاتی یە ئەمەریکی یە بە بڕیاری داهاتووی تۆ بەستراوەتەوە."

جێمز فۆلی ٤٠ ساڵە لە ده‌مێکدا لە سوریا لە نوامبری ٢٠١٢ کاری ڕۆژنامەوانی بۆ گلۆبال پۆست دەکرد ڕفێندرا. دایکی ڕۆژی چوارشەمە گوتی کە "کوڕەکەی لە ژیانی دا هەولی دەدا جیهان لە ئازاری خەڵکی سوریا ئاگادار بکات."

دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام چەندین بارمتەی دیکەی گرتوون، وەک شیراز ماهێر لە ناوەندی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ لێکۆڵینەوەی توندڕەوی لە کالێجی پاشایەتی لەندەن دەڵێت.

ماهێر:

"سێ ڤڵاتی ئەمەریکی تر و لانی کەم دوو ڤلاتی بریتانیایی ش گیراون. بۆیە داعش ژمارەیەک لە ڕۆژئاوایی یەکانی گرتوە، بەلام خەڵکی وڵاتانی تری ئەرووپاشی گرتووە. تەنیا هەر ڕۆژنامەنووسان نین، بەڵکو کارمەندانی یارمەتی دەریشن کە داعش گرتوونی. بۆیە ژەمارەیەک کەس لێرە دا هەن کە ئەوان لە داهاتوودا بە کاریان دێنن."

کاربەدەستانی بەریتانیان لە هەوڵدان ئەو پیاوە بناسن کە سەربڕینەکەی ئەنجام دا. ڕووداوەکە بۆتە هۆی مەترسێکی زۆر لە لەندەن وەک ماهێر دەڵێت.

ماهێر:

"وێدەچێت ئێمە لە کێشەی سوریا دا ڤلاتێکی بریتانیامان هەبێت کە ڤلاتێکی ئەمەریکی سەر دەبڕێت. هەر بۆیە کاتێک ئێوە بە ئەو شێوەیەی چاو لێدەکەن زۆر ڕوونە کە گوشارێکی زۆر لە سەر ئەو وڵاتە و لە سەر ئورووپاش دەبێت، بۆ ئەوەی پێشی ئەو خەلکانە بگرێت کە دەیانەوێت بەشداری لە ئەو کێشەیە دا بکەن."

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا فیلیپ هاموند هوشداری مەترسی جیهادی یەکانی دا کە بۆ سەر ڕۆژئاوا لە گۆڕێ دایە.
هاموند:

"ژمارەیەکی زۆری جیهادی یەکانی بریتانیا لە نیو ئەو ڕێکخراوانەن، فێری کارامەیی دەبن و لە ڕێگای ئەو ئەزموونانەی کە لە عێراق و سوریا وەدەستیان هێناوە گەلێک لە ئەوان دەگەڕێنەوە بەریتانیا ئەگەر ئەوان لە توانایان دابێت، لە هێندێک پلە دا هەڕەشە بۆ سەر ئێمە دەبن."

جێهادی یەکانی بیانی و بە تایبەتی بەریتانیا کە بۆ دەوڵەتی ئیسلامی عێراق شام شەر دەکەن بەرپرسیاری خراپترین بەدکاری بوونە، وەک شیراز ماهیر دەڵێت.

ماهێر:

"زوویەکی ئەم ساڵ، شەڕەوانانی بیانی بەریتانیا لە کوشتنی دیلەکانی شەر، ئەندامانی لەشکری سوریا دا بەشدار بوون ئەوانەی گرتبوویانن. و لە کۆتایی پارەکە خۆتەقینەر لە حەلەب هەبوو."

دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام دەڵیت کۆژرانەکە بۆ تۆلەئەستاندنەوەی هێرشەکانی ئاسمانی ئەمەریکا بوو، کە یارمەتی بە هێزەکانی کورد و عێڕاقی کرد ئەم حەوتووە بەنداوی مووسڵ سەرلەنوێ بگرنەوە. تۆژێنەرەان دەڵێن وەڵامی بێ بەزەییانەی ئەو گرووپە بەڵگەیەکە کە تێکەڵاوی ئەمەریکا زیان بە ملیتانەکانی
دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام ده‌گه‌یه‌نێت.

XS
SM
MD
LG