به‌لای زۆرێک له چاودێرانی سیاسیه‌وه ، ڕوداوه‌کانی ئه‌م دوواییه‌ی وڵاتی تونس و ڕاکردنه‌که‌ی (زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی) سه‌رۆکی پێشووی تونس بۆ شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه، ئاماژه‌یه‌کی به‌هێزه بۆ خواستی دیموکراسی له ناوچه‌که‌دا.
ئه‌مین فه‌ره‌ج ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له تونس ڕوویدا بۆ خه‌ڵکی تونس و بۆ جیهانیش په‌یامێکی ڕوون و ئاشکرایه که ئه‌و ڕژێمانه‌ی هاوشێوه‌ی ڕژێمه‌که‌ی پێشووی تونسن ، ڕه‌وایی سیاسی و یاساییان نییه.
به‌ڕێز فه‌ره‌ج ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش گۆڕانکارییه‌کانی له تونس‌دا ڕوویانداوه ناوخۆیی بوون ، به‌ڵام پێویستی به هاوکاری و کۆمه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه به تایبه‌ت له لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه‌ی که کاریگه‌رییان هه‌یه به‌سه‌ر تونسه‌وه ، وه‌ک فه‌ڕه‌نسا به پله‌ی یه‌که‌م که خاوه‌نی په‌یوه‌ندییه‌کی تایبه‌ته له‌گه‌ڵ وڵاتانی باکوری ئافریکادا.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مین فه‌ره‌ج ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:46 خوله‌که.