زۆرێک له شیکه‌ره‌وه سیاسیه‌کان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ی ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌که‌ی له‌سه‌ر گۆڕانکاری له ده‌ستوری تورکیادا کرا، ئه‌وه نیشان ده‌دات له‌و وڵاته‌دا خواستێک بۆ گۆڕان هه‌یه. بێ له‌وه‌ش وه‌ک ده‌ڵێن ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌که ئه‌و ڕاستیه‌شی خسته به‌رده‌م ئانکه‌ره که پارتی ئاشتی و دیموکراسی کورده‌کان خاوه‌نی کاریگه‌ریه‌کی زۆره له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیادا که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی کوردن.
ڕۆژنامه‌وانی تورک ئه‌مبه‌رین زه‌مان ، ده‌ڵێت ئه‌و ڕیفۆرمانه‌ی له تورکیادا به‌ڕێوه‌ن گۆڕانکاری بنچینه‌یین و هه‌موارکردنی ده‌ستور ده‌شبێته مایه‌ی کورت کردنه‌وه‌ی ڕێگای به ئه‌ندام بوونی تورکیا له یه‌کێتی ئه‌وروپادا.
ڕۆژنامه‌وان ئه‌مبه‌رین زه‌مان سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی به‌ده‌په و بایکۆت کردنی ڕیفراندۆمه‌که ده‌ڵێت هه‌ڵوێستێکی هه‌ڵه بوو ، به‌ڵام هۆکاری خۆیشی هه‌یه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان ئه‌مبه‌رین زه‌مان ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:15 خوله‌که.