ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌ڵێت تا کاتی ئه‌م گفت و گۆیه به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتیه نوێیه‌که‌ی نێوان لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق و لیستی هاوبه‌ندی عێراقی نیشتمانی عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم ڕانه‌گه‌یاندراوه، به‌ڵام ده‌شڵێت به دووری نازانێت ئه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه ڕووبدات چونکه وه‌ک ده‌ڵێت هاوپه‌یمانێتیه‌که له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کی لاواز پێکهێنراوه.
له گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌لعێراقیه‌و ده‌وڵه‌تی یاساش یه‌کبگرن نابێته مایه‌ی له په‌راوێز نانی پێکهاته‌ی کورد له پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که‌دا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:57 خوله‌كه.