عه‌لی میهرپه‌روه‌ر ئه‌ندامی پـێشووی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت دیدوبۆچوونی جیاوازی ڕێکخراوه‌کانی ئێرانی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، وه له باره‌ی مانگرتنه گشتیه‌کانی ئه‌م دواییه‌دا سه‌باره‌ت به له سێداره‌دانه‌کان ده‌ڵێت پێم خۆشه ئه‌وه بڵێم که مانگرتنی ئه‌م جاره با هیچ رێکخراوێک و هیچ سازمانێک نه‌یکات به موڵکی خوی، هه‌موو لایه‌ک به‌شی تیادا بووه، هه‌روه‌ها خه‌ڵکیش به‌شی تیادا بووه. ده‌شڵێت ئه‌و مانگرتنه، مانگرتنیک بوو که تیایدا خه‌ڵک وه‌ڵامی هه‌موو رێکخراوه‌کانی دایه‌وه، بۆیه با به‌مه موزایه‌ده به‌سه‌ر یه‌کتریدا نه‌که‌ین و ئێمه به هه‌موو ڕێـکخراو و ڕه‌نگ و پـێکهاته‌کانه‌وه جوانین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:48 خوله‌كه.