له دوا کۆبونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆندا هه‌ردوو لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی کوردستانی عێراق (پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان) پڕۆژه‌یه‌کیان بۆ چاکسازی خسته به‌رده‌ست ئۆپزسیۆن به‌مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به قه‌یرانی سیاسی هه‌رێمه‌که.
عه‌لی که‌ریم ، سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کوردستان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئاماده‌کردنی ئه‌و جۆره پڕۆژانه به هه‌نگاوێکی گرنگ ده‌زانێت و وه‌ک گه‌شه‌کردنێکی سیاسی لێی ده‌ڕوانێت ، به‌ڵام ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و پڕۆژانه بۆ به‌سه‌ربردنی کات به‌کار نه‌یه‌ت، ئه‌وا ده‌شێت ببنه هۆکارێک بۆ سازانێکی سیاسیانه.
به‌ڕێز که‌ریم ده‌شڵێت ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی پارتی و یه‌کێتی ده‌کرێت بگوترێت نیوه و ناچڵی پێوه‌یه ، بۆیه ده‌بێت ته‌واو بکرێن.
له میانه‌ی گفت وگۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کوردستان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ باسیش له‌وه ده‌کات هێنده‌ی ئه‌وه‌ی چاودێری بارودۆخه‌که ده‌کات پێی وانییه لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان- یه‌کگرتووی ئیسلامی – کۆمه‌ڵی ئیسلامی) هه‌موو پڕۆژه‌که په‌سه‌ند بکه‌ن ، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت ده‌شێت وه‌ک بارێکی پۆزه‌تیفانه له هه‌ندێک خاڵی پڕۆژه‌که بڕوانن ، به‌ڵام به گشتی ڕوانینێکی نێگه‌تیڤانه‌یان بۆ به‌شی زۆری پڕۆژه‌که هه‌یه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:50 خوله‌که.