هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ وایان ڕاگه‌یاندووه که به بڕیارێکی سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و یه‌کێتی زانایانی ئیسلامی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ، له پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا ، دیوانه نوێیه‌که‌ی ( قوبادی جه‌لیزاده) ی شاعیر له کتێبخانه‌کاندا کۆکراوه‌ته‌وه.
عه‌لی حسێن ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و بڕیارده‌ر له لیژنه‌ی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی ده‌ڵێت ئه‌رکی په‌رله‌مان له دوو شتدایه ، یه‌که‌میان داڕشتنی یاساکانه و دووه‌میشیان چاودێریکردنه و په‌رله‌مان ڕۆڵی پۆلیسی نییه و به‌شێکیش نییه له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، بڕیارده‌ر له لیژنه‌ی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی له په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌شڵێت لیژنه‌که‌یان هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه له یه‌ک دووریدا بن له‌گه‌ڵ نوسه‌ران و ڕۆشنبیران و پیاوانی ئاینیدا.
ماوه‌یه‌که ئاڵۆزیه‌ک که‌وتۆته نێوان نوسه‌ران و ڕوناکبیرانی کورد و مه‌لا و پیاوانی ئاینیه‌وه که نوسه‌ران له‌و بڕوایه‌دان مه‌لاکان له هه‌وڵی به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕیندان و هه‌رچی پیاوانی ئاینیشن وای داده‌نێن له ژماره‌یه‌ک نوسیندا سوکایه‌تی به به‌ها ئاینیه‌کان کراوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:48 خوله‌که.