ڕۆژی شه‌ممه 30 هه‌مین ساڵیادی به زۆر ده‌رکردنی کورده فه‌یلیه‌کان بوو له عیراق.
عه‌لی فه‌یلی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان و سه‌روکی ده‌زگای شه‌فه‌ق له هه‌ڤپه‌یڤینێـکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به زۆر ده‌رکردنی کورده فه‌یلیه‌کان له ساڵانی 60-70 وه ده‌ستیپـێـکردبوو به‌ڵام له ده‌می رژێمی به‌عسدا گه‌یشتبووه لوتکه‌ی. ئه‌و ده‌ڵێت مانگی ئا‌پریل که به مانگی ئه‌نفالی کورد و ژینوسایدکردنی کورد ناسراوه، له راستیدا ئه‌گه‌ر بێت و ته‌ماشای تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی بکه‌ین ئه‌وا به دڵنیایـیه‌وه ئه‌نفال له به ئه‌نفالکردنی کورده فه‌یلیه‌کانه‌وه ده‌ستیپـێکردووه، وه ئه‌مه‌ش یادی هه‌موو کوردێـکه.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان وه‌کو هه‌ر کوردێکی فه‌یلی ڕه‌خنه و گازنده له لایه‌نه کوردیه‌کان و له دام‌وده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی کوردی ده‌گرێت له که‌م‌ته‌رخه‌میان به‌رامبه‌ر به کاره‌ساتی به زۆر ده‌رکردن و بێ سه‌روشوین کردنی سه‌دان هه‌زار کوردی فه‌یلی.
عه‌لی فه‌یلی له درێژایی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت زۆر به داخه‌وه ره‌سانه کوردیه‌کان،راگه‌یاندنه‌کان،ئه‌وه‌نده به کێشه ناوخویه‌کانه‌وه سه‌رگه‌رمن و ئه‌وه‌نده به به‌دناوکردنی یه‌کتره‌وه خه‌ریکن، له کێشه چاره‌نووس سازه‌کان، له دروستبوونی ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر کورددا هاتووه دوور که‌وتوون و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر کورده فه‌یلیه‌کان له‌و لایه‌نانه ره‌خنه ده‌گرن له جێ خویه‌تی، چونکه میلله‌تێـک مێژوێ خوێ نه‌زانێت دووباره ده‌که‌وێته ناو گێژاوی ئه‌و مێژویه‌وه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 8:17 خوله‌که.