عه‌لی بۆداغی : کۆماری ئیسلامی ئێران نه ئه‌م جوغرافیایه و نه میلله‌تی کورد به به‌شێک له خه‌لکی ئێران نازانێت
ناوەندی هەواڵنێریی کوردستان و کورد نیوز لە راپۆرتی وەرزانەی خۆی دا ،" رادەگەیەنێ کە ده‌زگا ئه‌منیه‌تی، پۆلیسی و هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له درێژه‌ی سیاسه‌تی هه‌میشه‌یی سه‌رکوت و کوشتوبڕی سه‌ره‌ڕۆیانه‌یان له کوردستان دا له ماوه‌ی سێ مانگی هاوینی ئه‌م ساڵیش دا ده‌ستیان له کوشتن و بریندارکردنی کاسبکاران و گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌ی چالاکانی سیاسی، ئه‌ده‌بی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کوردستان نه‌پاراستوه". عه‌لی بۆداغی به‌رپرسی ناوەندی هەواڵنێریی کوردستان و کورد نیوز ی سه‌ر به حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا لوگه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا ده‌ڵێت هۆی ئه‌م جۆره پێشلکاریانه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ جۆری ڕوانینی کۆماری ئیسلامی بۆ مرۆڤی کورد، بۆ کێشه‌ی کورد وه بۆ نیشتمانی کورد، که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه کورد ئاماده نه‌بو پشتیوانی له و کۆماره ئیسلامیه‌دا بکات و بوه سه‌نگه‌ری خۆڕاگری له کوردستاندا و ئه‌م ڕوانینه ئه‌منیه‌تیه له کوردستاندا دروست بو. ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که 6:23 خوله‌که.