Accessibility links

عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی: عه‌ره‌بایه‌تی عێراق له ڕووی ده‌ستوریه‌وه‌ نه‌ماوه

  • Ahmad Barzani

هۆڵی کۆنگره‌ی لوتکه‌ی عه‌ره‌ب له به‌غدا.

هۆڵی کۆنگره‌ی لوتکه‌ی عه‌ره‌ب له به‌غدا.

دوای پاشخستن و گومانێکی زۆر، عێراق رۆژی پێنجشه‌ممه میوانداری کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌ب ده‌کات، له کاتێکدا قه‌یرانی سیاسی له‌و وڵاته‌دا به‌رده‌وامه.

عێراق هه‌وڵده‌دات به میوانداریکردنی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی سه‌رانی عه‌ره‌ب، دووباره‌ وه‌ک هێزێکی مه‌زن و دامه‌زرێنه‌ری کۆمکاری عه‌ره‌ب ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بێت له هاوکێشه سیاسیه‌کانی ناوچه‌که‌دا.

عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی، به‌رپرسی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی له به‌غدا گرنگیـیه‌کی سیمبۆلیکی بۆ عێراق ده‌بێت به‌ڵام ده‌ستکه‌وتی سیاسی به‌رجه‌سته‌ی بۆ عێراق نابێت.

به‌ڕێز عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هه‌ندێک عه‌ره‌ب هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی عه‌ره‌ب به‌کار بێنن بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی بۆ عێراق بگه‌ڕێننه‌وه. به‌ڵام ناوبراو گوتی عه‌ره‌بایه‌تی عێراق له ڕووی ده‌ستوریه‌وه‌ نه‌ماوه‌ و ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق و ئه‌و ناسنامه "غه‌در بوو که به‌سه‌ر عێراق سه‌پێنرابوو."

به‌ڕێز عه‌بدولره‌زاق عه‌لی گوتیشی بۆ کورد گرنگه سه‌رۆک کۆماری عێراق که کورده سه‌رۆکایه‌تی گۆنگره‌ی لوتکه‌ی عه‌ره‌بی بکات.

بۆ بیستنی ده‌قی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رێز عه‌بدولره‌زاق عه‌لی، فایلی ده‌نگی لای چه‌پی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م ڕوپه‌له کلیک بکه.

XS
SM
MD
LG