به‌هه‌زاران پۆلیسی جه‌زائیر ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی پایته‌خت بۆ ڕێگاگرتن له خۆپیشاندانی دژه حکوموتی که به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی میسر هاندران.
به‌ڵام خۆپیشانده‌ران گوێیان نه‌دا به ڕێگاگرتنه‌که و له ناوه‌ندی جه‌زائیر دا کۆبونه‌وه‌و هاوریان ده‌کرد بۆتیفلیکا ده‌رچۆ که مه‌به‌ستیان سه‌رۆکی جه‌زائیر عه‌بدولعه‌زیز بۆتفلیکا بوو.
ڕاپۆرته هه‌واڵییه‌کان ڕاده‌گه‌یێنن ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران هه‌زاران که‌س ده‌بوون به‌ڵام ژماره‌ی پۆلیس پاشان له‌وان زیاتر بوون. به پێی ڕاپۆرتان خه‌ڵکی ده‌ستگیر کراون له کاتیک دا پۆلیس بڵاوه‌ی به خۆپیشانده‌ران کرد.
شایانی باسه خۆپیشاندان له جه‌زائیر ی پایته‌ختی وڵاته‌که قه‌ده‌غه‌یه به پێی یاسای ته‌نگه‌تاوای 19 ساڵه. حکومه‌تی جه‌زائیر له‌م دواییانه‌دا په‌یمانی دا که یاسای ته‌نگه‌تاوی له داهاتوو دا هه‌ڵگرێت.
ئه‌م نائارامییه‌ی جه‌زائیر له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی خۆپیشاندانی دژه حکومه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئافریکا دێت و ته‌نها ڕۆژێک پاش ئه‌وه بوو که سه‌رهه‌ڵدانی میسر فشاری برد بۆ حوسنی موباره‌ک پاش 30 ساڵی ده‌سه‌ڵات ده‌ست له کار بکێشێته‌وه.