خۆپـیشـانده‌ران و پـۆلیس له پایته‌ختی جه‌زائیر به یه‌کیان داداوه، دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی ئۆپـۆزسیۆن هه‌وڵیان دابوو ڕێـپێـوانێـک سـازبکه‌ن وه‌ک به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌ده‌غه‌کردنه‌ی حکومه‌ت له‌سه‌ر سـازکردنی خۆپـیشـاندان دایناوه.
ڕۆژی شه‌ممه هێزه‌کانی پـۆلیس به به‌کارهێنانی دار و تێڵا له دژی ئه‌و چه‌ند سه‌د خۆپـیشـانده‌ره وه‌سـتان که هه‌وڵیان ده‌دا به‌ره‌و باڵه‌خانه‌یه‌کی حکومه‌ت له جه‌زائیر بڕۆن.
ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێن 42 که‌س برینداربوون و به‌ره‌و نه‌خۆشـخانه براون. ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی جه‌زائیر ده‌ڵێت 7 له هێزه‌کانی ئاسایش برینداربوون، دووانیان به سه‌ختی.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌م مانگه‌دا ناڕه‌زایی و بێزاری له جه‌زائیر په‌ره‌ی سه‌ندووه له به‌رامبه‌ر بێ‌کاری و به‌رزی نرخی خۆراک، ئه‌مه‌ش به هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له تونسـدا ڕوویدا و بووه مایه‌ی هه‌ڵهاتنی سه‌رۆکی تونس زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی.
له خۆپـیشـاندانه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌دا هه‌ندێـک له خۆپـیشـانده‌ران ئاڵای تونسیان له‌گه‌ڵ ئاڵای وڵاته‌که‌یان پـێـکه‌وه دهشـهکانهوه و داوای چاکسـازی دیموکراتیـیانهیان ده‌کرد.