ئه‌لێـکس ڤاتانکا شـێـکه‌ره‌وه له نێوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه له واشنتنی پایته‌خت له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح سه‌باره‌ت به ڕێـکه‌وتنی ئه‌م دوایـیه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ تورکیا و به‌ڕازیل بۆ ئاڵوگۆڕی یۆرانیۆم، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی ڕۆژئاوا به سه‌پاندنی سـزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا، ده‌ڵێت ئێرانیـیه‌کان ده‌ڵێن ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ تورکیا و به‌ڕازیلدا کردوویانه ئه‌و هه‌نگاوه‌یه که ده‌مێـکه ڕۆژئاوا داوای ده‌کات له ڕوانگه‌ی بونیادنانی بڕوا و متمانه سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران، وه ده‌شڵێت ئێران له هه‌وڵێـکدایه بۆ ڕێـگه‌گرتن له سه‌پاندنی ئه‌و سـزایانه یان هه‌ر هیچ نه‌بێت سـووک‌کردنی سـزاکان.
ئه‌لێـکس ڤاتانکا ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بێت و سـزا نوێـیه‌کان به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌سه‌پێنرێن ئه‌وا ئێرانیـیه‌کان له ناوخۆی وڵاته‌که‌دا بڕوا و متمانه له‌ده‌سـت‌ده‌ده‌ن و هیچ هۆکارێـکیش نامێنێت تا به‌رده‌وامبن له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێـکه‌وتنه سێ قۆڵیـیه‌دا.
به‌ڵێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:26 خوله‌كه.