Accessibility links

سێ هەفتەیە گەڕەکی شێخ مەقسودی کوردان لە حەلەب بەر هێرشی گروپە توندڕەوەکان کەوتووە


هێرشی گروپە چەکدارە توندڕەوەکانی سوریا بۆ سەر گەڕەکی کوردان لە شاری حەلەب وا بۆ سێ هەفتەیە بەردەوامە. گروپەکانیش بریتین لە بەرەی نوسرەی سەر بە ئەلقاعیدە و تابوری سوڵتان موراد و ئەحرار ئەلشام.

ئەم گروپانە گەمارۆی کەڕەکی شێخ مەقسودی کوردانیان داوە و لە دورەوە بۆردومانی دەکەن، بەڵام لە ئەنجامی بەرگری توندی هێزەکانی پاراستنی گەل یەپەگە ئەو گروپانە نەیانتوانیوە بچنە ناو گەڕەکەکەوە.

سیلڤا مستەفا ڕۆژانامەوانی کورد لەو گەڕەکە دەڵێت لە ئەنجامی بۆردومانکردنی گەڕەکەیان لە لایەن ئەو گروپانەوە 80 کەسی سیڤیل برینداربوون و 5 لەو بریندارانە گیانیان لەدەسـتداوە. دەشڵێت خەڵکی گەڕەکە بەهۆی ئەوەی ناتوانن لە ناوچەکەیان بچنە دەرەوە ناچار تەرمی قوربانیـیەکانیان لە نێو کۆڵانەکانیاندا بەخاک دەسپـێرن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:04 0:00

XS
SM
MD
LG