موحه‌مه‌د ئه‌لعه‌سکه‌ری ، ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌ڵێت به هه‌موو مانایه‌ک هێزه ئاسایشیه‌کانی عێراق ئاماده‌ن به‌رپرسێتی ئاسایشی وڵاته‌که له ئه‌ستۆ بگرن .
ئه‌لعه‌سکه‌ری ده‌شڵێت به‌بێ هیچ گومانێک له‌شکری عێراق سودێکی زۆر ده‌بینێت له‌و هێزه ئه‌مریکاییه‌ی تا کۆتایی ساڵی 2011 له عێراقدا ده‌مێننه‌وه که وه‌ک ده‌ڵێت ژماره‌یان 49700 سه‌ربازه.
هاوکات سه‌عد ئهلموتهڵبی، ئه‌ندامی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا که نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری ئێستای عێراق سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی ئێستا له عێراقدا نیگه‌رانی ترسیان لێنیشتووه و له‌گه‌ڵ کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکادا نیین و ده‌ڵێن کاته‌که‌ی گونجاو نییه (وه‌ک ئاماژه به هه‌ندێ لایه‌نی عه‌ره‌بی سوننه) ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌وانه بوون پێشتر چه‌کیان به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا هه‌ڵگرتبوو.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی دوو گفت وگۆکهی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له به‌ڕێزان ئه‌لعه‌سکه‌ری و ئهلموتهڵبی ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:32 خوله‌که.