ده‌شێت بگوترێت شه‌ڕێکی سارد له نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا ده‌ستی پێکردووه ، پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕایگه‌یاند که هه‌رێم جێگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق ڕاده‌ستی به‌غدا ناکاته‌وه، که له‌وێ به تاوانی ده‌ست هه‌بوون له تێرۆریزمدا له لایه‌ن دادگاوه داواکراوه.
ئاڵا تاڵه‌بانی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌و شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنه‌ی ده‌ستی پێکردووه له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌ک نییه و پێویسته هه‌ر کێشه‌یه‌ک که هه‌ن له کۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانکراوه نیشتیمانیه‌که‌ی عێراقیه‌کاندا چاره‌سه‌ر بکرێن.
خانم تاڵه‌بانی باسیش له‌وه ده‌کات که پێویسته سه‌رکردایه‌تی کورد له هه‌موو ڕاگه‌یاندنێکیدا سه‌باره‌ت به دۆسێکه‌ی تاریق ئه‌لهاشیمی ڕای شه‌قامی کوردی و شه‌قامی شیعه‌کانی عێراقیش به هێند وه‌ربگرێت که وه‌ک ده‌ڵێت شه‌قامی کوردی ناڕازییه له داڵده‌دانی هاشمی و هه‌روه‌هاش زویرکردنی شه‌قامی شیعه‌کانیش هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌یه.
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا به تایبه‌تی له زاری هه‌ندێک له ئه‌ندامه باڵاکانی لیستی ئه‌لعێراقیه‌وه باس له هاوپه‌یمانێیه‌تیه‌کی نوێی کورده‌کان ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ئه‌لعێراقیه‌دا. ئاڵا تاڵه‌بانی ئاماژه به‌وه ده‌کات له‌وه‌تای ساڵی 2003 وه کورد په‌یوه‌ندیه‌کی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ سوننه‌کاندا نه‌بووه که له به‌رژه‌وه‌ندی کورد بووبێت و تا ئێستاش دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی و خواسته‌کانی کورد ده‌که‌ن.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:58 خوله‌که.