Accessibility links

په‌رله‌مانتار ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێت ماده‌ی 140 ماوه ‌و زیندووه‌

  • Haider Karim

په‌رله‌مانتار ئاڵا تاڵه‌بانی

په‌رله‌مانتار ئاڵا تاڵه‌بانی

ڕۆژی پێنچشه‌مه‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌زۆرینه‌ ده‌نگ پێکهێنانی لێژنه‌یه‌کی په‌رله‌مانی بۆ به‌دوواداچوونی ماده‌ی 140 ده‌ستوری عێراقی په‌سه‌ند کرد.

ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی گرنگی په‌سه‌ندکردنی لێژنه‌یه‌کی به‌دوواداچوونی ماده‌ی 140 ده‌ستووری عێراقی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌مه‌ ته‌ئکیدده‌کاته‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ ماده‌ی 140 ماده‌یه‌کی گرنگه‌، ماده‌یه‌کی ده‌ستووری و زیندووه‌. وه‌چۆن پێویست ده‌کات که‌ له‌ناو حکومه‌تدا لێژنه‌یه‌کی جێبه‌جێکردنی هه‌یه‌ و چه‌ند ساڵه‌ له‌ کاره‌کانی به‌رده‌وامه‌، ئه‌وهاش ده‌بێت ئه‌و لێژنه‌یه‌ له‌په‌رله‌ماندا وه‌کو دامه‌زراوێک ته‌ماشا بکرێت، وه‌کو دامه‌زراوێکی حکومی ده‌بێت لێژنه‌یه‌ک بۆ به‌دوواداچوونی ئه‌وکارانه‌ یا بۆ چاودێری کاری لێژنه‌ حکومی و ئیدارییه‌که‌ دروست بکرێت . جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ پێمانوایه‌ له‌ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه‌ و له‌ ڕووی جێبه‌چێکردنی ماده‌ی 140یشه‌وه‌ پێکهێنانی ئه‌م لێژنه‌یه‌ی ماده‌ی 140 له‌ په‌رله‌مانی عێراقدا زۆر گرنگی خۆی هه‌یه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:52 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG